رێكەوت محەمەد زەكی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، بۆ جارێكی دیكە لەسەر پڕۆژەی شەقامی (100) مەتری سلێمانی هاتەوە دەنگ....
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕوونی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە پارێزگای سلێمانی لە رووی خزمەتگوزارییەوە تەواو فەرامۆشكراوە  ، هەروەها ئاماژەش بۆ ئەوە دەكات و دەڵێت: " دەسەڵاتی ئـیداری و مالی لەم بابەتەدا لای ئـەنجومەنی پارێزگاو پارێزگاریش نییە "
هەروەها (رێكەوت زەكی) مەترسی جێبەجێنەكردنی شەقامی (100)م  سلێمانی روون دەكاتەوەو دەڵێ: "بابەتی شەقامی ١٠٠ مەتری یەکێکە لەپرۆژە ستراتیژیەکانی شاری سلێمانی کەخزمەتی گەورە بەژێرخان و کەرتی گواستنەوەو ئـاوەدانی ئـەم شارە دەکات، بەڵام مخابن خەونی شەقامی بازنەیی ١٠٠ مەتری وا کورت دەکرێتەوە بۆ جوت سایدێکی ڕوتی بێ خزمەتگوزاری لەنێوان تاسڵوجە-عەربەت"
لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە پێشێ ئەگەر (ئـەنجومەنی پارێزگاو پارێزگار) وەك باڵاترین دەسەڵاتی ئەم پارێزگایە دەسەڵاتی كارگێڕی و داراییان نەبێت. ئەی ئەم دەسەڵاتە لای كێییە؟ داهاتی ئەم پارێزگایە بۆچی خەرج دەكرێت و بۆ كوێ دەبرێت؟ كێ بەرپرسە لە ئیدارەدانی ئەم پارێزگایە؟ 
بۆیە زەحمەتە(وەیس)یش وەڵامێكی دڵخۆشكەرمان پێبدات چونكە ئەو لە هەڵبژاردنەكانی (2014)دا نە لیستی هەبوو، نەكاندیدیش بۆ ئەنجومەنی پارێزگا، بۆیە پێویستە تەنها نوێنەرانی هاووڵاتیان و دەنگپێدراوان فشارەكانیان چڕتر بكەنەوە  تا داهاتی ونبووی پڕۆژەكان بدۆزرێنەوەو لەخزمەتی هاووڵاتیاندا بخرێنە گەڕ.
بۆ خوێندنەوەی تەوای بابەتەكەی (رێكەوت زەكی) كلیك لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە بكە: 
http://www.keodd.org/wtarview?wtar=20093&auther=4004

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft