رۆژی (چوارشەممە)  (24/7/2019) بە سەرۆکایەتی (د. یوسف محەمەد) فراکسێۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ دکتۆر عادل عەبدولمەهدی کۆبوویەوە .
لە دیدارەكەدا فراکسێۆنی گۆڕان سوپاسی دکتۆر عادل عەبدولمەهدی کرد کە لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا هاوکارە سەرباری ئەو گرفتانەی لە مەلەفی نەوتی هەرێمدا روبەروی بۆتەوە.
 لەو رەوەوە سەرۆکی فراکسێۆنی گۆڕان بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی راگەیاند کە ناردنی موچەی فەرمانبەران لە ماوەی رابردودا هەنگاوێکی باشە بە ئاراستەی گێرانەوەی متمانە لە نێوان هەرێم و بەغداد و بەهێزکردنی رایەلەکانی پێکەوەژیان لە عێراقدا ، ئەوەشی راگەیاند پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەدەنگەوە هاتنی پێویستی هەبێت لە پابەندبون بە یاسای موازەنە و چارەسەری ئەو گرفتانەی لە مەلەفی نەوت هاتونەتە ئاراوە.
هەر لەمیانی كۆبوونەوەكەد  کێشەی شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و ناردنی سوتەمەنی بۆ پارێزگاکانی کوردستان، تاوتوێكران‌و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنیدا بە خێرایی کاربکات لەسەر یەکلاکردنەوەی ئەو دوو پرسە، بەتایبەت شایسەتی دارایی جوتیاران کە ماوەی چەند ساڵێکە پێش دەستبەکاربونی ئەو دواکەوتوە.
سەبارەت بە پرسی نەوت و بودجەش، سەرۆک وەزیرانی عێراق نەیشاردەوە کە روبەروی فشارێکی زۆر بۆتەوە و پێویستە بەرپرسانی هەرێم بە جدی بەدەم چارەسەری کێشەکانەوە بێن ،لەو روەوە گەشبینی خۆی نیشاندا بەو دانوستانانەی کە ئێستا دەستیانپێکردوە بۆ چارەسەری بنەرەتیی کێشەکان.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft