دوای هەمواری یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009)، ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات...
بڕیارە رۆژی (سێ شەممە) بەرواری (10/9/2019) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (54)مین كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات.
بەپێی نوسراوی ژمارە (54) لەبەرواری (5/9/019)دا كەوێنەیەكی بە سایتی (ریكخراوی كوردستان بۆهەمووان) گەیشتووە، تیایدا سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا ئاگاداردەكاتەوە بۆ ئەنجامدانی (54)مین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا....
تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش لە (5) تەوەر پێكهاتوون كەبریتین لە:
1.ف راوانکردنی سنور گوندی (بێستان سوری گەورە) لە ناحیەی تانجەرۆ سەر بە قائیمقامیەتی ناوەندی سلێمانی.
2.  گفتوگۆ لەسەر گرێبەستی وەزارەتی داد و کۆمپانیای (INFORR)  بۆ بە ئەلکترۆنیکردنی مامەڵەی دادنوسەکان.
بۆ ئەم مەبەستەش میوانداری هەریەک لەم فەرمانگایانە كراوە بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەكەدا.
1. سەرۆکی دادنوسی سلێمانی
2. سەرۆکی داواکاری گشتی
3. دادگای دەستپاکی لە سلێمانی یان نوێنەری رێگەپێدراویان. 
4. کۆمپانیای (INFORR) 
شایانی باسە دواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە (14/4/2019)دا ئەنجامدراوە.



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft