ئەمڕۆ ٩ / ٩ /٢٠١٩ بەمەبەستی كردنەوەی نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەڕانیە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیکەی عیراق، هەریەكە لە (شیروان میرزا)و (ئارەزوو محمود) ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیًراق بەیاوەری شاندی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی دیوانی قائمقامیەتی قەزای رانیەیان كرد.
شیاوی باسە مەبەست لە كردنەوەی نوسینگەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  لەهەموو پارێزگاكان بۆ كۆكردنەوەی ئەندامانی پارێزگاكەیە لەناو یەك فەرمانگەدا و ئاشنابوونی هاوڵاتیان بەو نوێنەرانەی كە لەڕێگەی ئەوانەوە بوونەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.
نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بریتیە لە فەرمانگەیەكی حكومی گشتی كە نوێنەری هەموو هاوڵاتیانە بەبێ جیاوازی.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft