ساڵانە سەردانی رێكخراوە هاوبەشەكانیان دەكەن
بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لەكارو چالاكییەكانی رێكخراوو هەرورەها گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەكانی داهاتووی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان). ئەمڕۆ (سێ شەممە) بەرواری (17/9/2019) شاندێكی رێكخراوی (NED)ئەمریكی سەردانی ئۆفیسی سەرەكی رێكخراویان كرد.
شاندەكە بەسەرۆكایەتی (بڕایین جۆزیف – brian Joseph) جێگری سەرۆكی رێكخراوی (NED) ئەمریكی بۆ پڕۆگرامەکانو (ئەحمەد عەلی) بەڕێوبەری بەرنامەكانی عێراق‌و (بەختیار عەبدوڵا) راوێژكاری رێكخراوی (NED) لە هەرێمی كوردستان‌و باكوری عێراق‌و(سەڵاح ساجدی) راوێژكاری رێكخراوی (NED)  لە ناوەڕاست‌و باشوری عێراق، نوێنەرایەتی  رێكخراوی (NED)یان دەكرد لە كۆبوونەوەكەدا.
سەرەتای كۆبوونەوەكە (ئاواز سەلیم) سەرۆكی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان)  پاش بەخێرهاتنی میوانەكان، لە وتەیەكدا باسی لە ئێستاو رابردووی رێكخراو كردو هەروەها سوپاسی رێكخراوی (NED) كرد، كە پڕۆژەكانیان بەهەند وەردەگرێت و ئەمە بۆ ماوەی پێنج ساڵە پاڵپشتی دارایی پڕۆژەكانی رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان دەكەن.
پاشان  (بڕایین جۆزیف – brian Joseph) جێگری سەرۆكی رێكخراوی (NED) بۆ پڕۆگرامەكان، پرسیارو راو سەرنجی خۆی لەسەر پڕۆژكانی (رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) خستەڕوو.
دواتریش (ئارام كەمال) بەڕێوبەری پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی ‌و نوێنەرانی) كورتەیەكی لەسەر كارو چالاكییەكانی پڕۆژەی ئەمساڵی باس كردو تیشكی خستە سەر گرنگی و كاریگەری چالاكییەكان بۆ هاووڵاتیان. 
شایانی باسە رێكخراوی (NED)ئەمریكی ساڵانە سەردانی هەرێمی كوردستان وعێراق دەكەن‌و ئەو رێكخراوانە بەسەر دەكەنەوە كە لەلایەن ئەوانەوە پاڵپشتی دارایی دەكرێن، بەمەبەستی ئەوەی لە نزیكەوە  ئاگاداری چالاكییەكان بن و گوێ لە راو سەرنجی رێكخراوە لۆكاڵییەكان بگرن.
لە ماوەی ساڵی (2019)دا ئەوە سێیەمین جارە كە رێكخراوی (NED)(رێكخراوی كوردستان) بۆ هەمووان بەسەر دەكاتەوە.
رێكخراوی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی (NED- National Endowment for Democracy ) دامەزراوەیەكی ئەمەریكی قازانجنەویستی تایبەتە بە گەشەپێدان‌و پاڵپشتیكردنی دامەزراوە دیموكراتییەكان لەهەمو جیهاندا، كەلەلایەن كۆنگریسی ئەمەریكییەوە ساڵانە بودجەی تایبەتی بۆدیاریدەكرێت، ئەویش ساڵانە پاڵپشتی زیاتر لە (1200) هەزارو دو سەد پڕۆژەی گروپە ناحكومییەكان لە (90) نەوەد وڵاتدا دەكات. 
(NED) باوەڕی بەوەیە كە ئازادی خولیایەكی جیهانی مرۆڤایەتییە، دەبێت لەرێگەی گەشەپێدانی دامەزراوە دیموكراتییەكانەوە بهێنرێتەدی، بەها دیموكراتییەكان لەرێگەی تاكە هەڵبژاردنێكەوە بەدیناهێنرێن، هەروەها پێویست ناكات بە دوبارەكردنەوەی نمونەی وڵاَتە یەكگرتوەكان یان هەر وڵاتێكی دیكە بێت، بەڵكو بەگوێرەی پێویستییەكان ‌و دابونەریت‌و كەلتورە سیاسییە جیاوازەكان گەشەدەكات.






SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft