لە بەرامبەر هاوكاری و هەماهەنگی نێوان هەر دوولا دا، ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (18/11/2019) نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) رێزلێنانی بەخشییە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان)
بە ئامادەبوونی (ئاواز سەلیم) سەرۆكی رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان ‌و دەستەی كارگێڕی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان)  پێشوازیكرا لە شاندێكی نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق).
مەبەستی سەردانەكە بەخشینی رێزلێنان بوو بە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان) لە بەرامبەر هاوكاری و هەماهەنگیی رێكخراو بۆ
 نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) كە لەماوەی رابردوودا پێشكەشی كردبوو.
لەسەرەتادا (ئاواز سەلیم) سەرۆكی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان)، پاش بەخێرهاتنی شاندی میوان، جەختی لە گرنگی پەویەندییەكان نێوان هەردوولا كردەوەو ئاماژەی بۆ ئەوەكرد وەك (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان) بەئەركی سەرشانی خۆمانی دەزانین هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەموو ئەو دامودەزگایەنەدا بكەین كە هەوڵەكانیان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان دەبێت، لەكۆتایشدا ناوبراو ئەوەی راگەیاند پەیوەندییەكانمان ‌و هەماهەنگیمان لەگەڵ نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە داهاتووشدا بەردەوام دەبێت.
لەبەرامبەریشدا شاندی میوانیش خۆشحاڵی خۆیان بە پتەوی پەیوەندییەكانی نیًوان هەردوولا دەبڕی و هیوایان خواست ئەم جۆرە پەیوەندی و هاوكاریانە بەردەوامیان هەبێت.
لە كۆتایشدا (بنار عوسمان) سكرتێری نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بەشێك لە ئەر شیف ‌و ساڵانی رابردووی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و رێزلێنانی بەخشیە (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان).



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft