بەهۆی ئەو دواكەوتنە كە بەردەوام لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا روودەدات، ‏ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ‏فەیسبووك روونكردنەوەیەكی لەسەر  لێدوانێکی وتەبێژی وەزارتی دارایی ‏حکومەتی هەرێمی بڵاوکردەوە....
رزگار حەمەنوری ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە روونكردنەوەكەیدا ئاماژە بۆ ‏ئەوە دەكات كە ئەو دڵنییایەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەیدەنە مووچە ‏خۆران هیچی ‏وانەبوو، ناوبراو دەڵێت: " ئەو هەموو هاش و هوشەی ئەم چەن هەفتەی ‏ڕابرووی وەزارەتەکەتان و هەموو ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی کە بەردەوام دڵنیایی یان دەدا ‏بە مووچەخۆران کە هیچ بابەتێک نابێتە ڕێگر لەبەردەم ناردنی بەشە مووچەکەی بەغدا بە ‏پەسەندنەکردنی بودجەی ۲۰۲۰ یشەوە هیچی وانەبوو ! "‏
لە كۆتایی روونكردنەوەكەشیدا ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی روو دەکاتە حکومەتی هەرێم و دەڵێت: " کە ‏لەو ئاستەدا نین و ناتوانن مووچەی خەڵک دابینبکەن دەی ئیتر ئەم ملەجەڕەی بۆچیەو ڕێک ‏و پێک نەوتەکەی ڕادەست بکەن باچیتر خەڵک هێندە گومانتان لێ نەکات ، با ئیتر خەڵکی ‏ئەم هەرێمە هەموو وادەی مووچەیەک تووشی ئەو هەموو بارە دەروونیە خراپە نەبێت و ‏مانگێک بە ئیسراحەت وەکو مرۆڤ مووچەکەی وەربگرێت‎ .‎‏)‏
شیاوی باسە بابەتی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یە كێكە لەو كێشانەی كە ‏تائێستا نوێنەرانی هاووڵاتیانی هەرێم چ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و چ لە ‏پەرلەمانی كوردستان وچ لە ئەنجومەنی پارێزگاكان نەیانتوانیوە حكومەت ناچار بە ‏چارەسەر كردنی ئەو كێشەیە بكەن ‌و مووچە خۆران لەو گرفتە رزگار بكەن...

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft