دادگای کارگێری هەولێر بە بریاری ژمارە/ 64/ ك /2019 لە (23/12/2019)‏ بڕیارێكی وەزارەتی دادی تایبەت بەئەلیکترۆنی کردنی مامەڵە دادییەکان ‏هەڵوەشانەوە چونکە پێچەوانەی یاسا بوو.‏
پاش ئەو گرێبەستەی لە نێوان وەزارەتی دادو كۆمپانیای (‏INFOR RR‏)كرا تایبەت بە ‏بەئەلیکترۆنی کردنی مامەڵە دادییەکان بەپێی گرێبەستەكەش بۆ هەر مامەڵەیەكیش ‏سەرەتا بڕی (25000) دینار لە هاووڵاتیان وەردەگیرا‌و دواتر پاش ئەورەخنانەی ‏لە بڕیارەكە گیرا نرخی مامەڵەكان لە (25000) دینارەوە كرا بە (15000) ‏دینار، هاوكات (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی)ش لە پەنجاوچوارەمین ‏كۆبوونەوەیدا لە بەرواری (10/9/2010)دا بڕیارەكەی رەت كردەوە و پێیوابوو ‏كە ئەم بڕیارە لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان نییە.... 
‏ ئەمەی لایخوارەوەش دەقی بڕیارەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییە
بڕیاری ژمارە (7)ی ساڵی 2019‏
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە هۆڵی كۆبونەوەكانی ئەنجومەن لە بەرواری (10/9/2019) لە ‏كۆبونەوەی ئاسایی (54) (پەنجاو چوارەمین)ی خۆیدا بەسەرپەرشتی بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەن‌و ‏ئامادەبوونی دەستەی سەرۆكایەتی‌و (26) ئەندام لە كۆی (32) ئەندام، پاڵپشت بە بڕگەی (8) ‏لەماددەی شەشەمی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009).‏
دوای ئەوەی پەرلەمانی كوردستان یاسای هەمواری یەكەم ژمارە (2)ی ساڵی (2019)ی بۆ یاسای ژمارە ‏‏(3)ی ساڵی (2009)ی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان- عێراق دەركرد ، بە ‏درێژکردنەوەی ئەم خولەی ئەنجومەن تا خولی هەڵبژاردنی داهاتوو بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێمان دراوە ‏بڕیارماندا بە:‏
‏1.‏ پشتگیری لەبەسیستەمكردن‌و ئەلكترۆنی كردنی دامودەزگاكان‌و مامەڵەی هاووڵاتیان ‏دەكەین لە بەرژەوەندی گشتی ‌و گرێبەستەك ەدەبێت بە كێبڕكێ بێت.‏
‏2.  بۆ بەڕێز ئەنجومەنی وەزیران‌و وەزارەتی دادی هەرێم، پێشنیاز دەكەین ئەگەر ئەم گرێبەستەی لە ‏نێوان وەزارەتی دادو كۆمپانیای (‏INFOR RR‏)كراوە، هەڵبوەشێتەوەو داڕشتن بۆ گرێبەستێكی نوێ ‏بكرێت كە بگونجێت لەگەڵ یاسا كارپێكراوەكان‌و رەزامەندی بەڕێز ئەنجومەنی وەزیرانی ‏هەرێمی كوردستان بەپێی نوسراوی ژمارە (809) لە (13/2/2019).‏
‏3.‏ بەپێی بنەمای سەروەری یاساو دەستوری عێراق بۆ ساڵی (2005) لە ماددەی (19 ب 1)، كە ‏دەڵێت ناكرێت دەسەڵاتی جێبەجێكار باج‌و رسومات فەرز بكات‌و سزای هاووڵاتیان بدات بەپێی یاسا ‏باشتروایە پەرلەمانی كوردستان گۆڕانكاری لەرسومات بكات كە لەیاسای ژمارە (135)ی ساڵی ‏‏(1971)ی عەریزەنووسەكان هاتووە.‏
‏4.‏ بەپێی ناوبراوی سەرەوە لە ماددەی (4,3) پێدانی مۆڵەتی عەریزە نووسین لە دەسەڵاتی دادگاكانە، ‏پێمانوایە ئەمە دژە لەگەڵ كاركردنی عەریزە نووسەكاندا كە ئەو مافەیان لێوەربگیرێتەوە بدرێت ‏بەكۆمپانیایەكی تایبەت.‏
لە گرێبەستەكاندا پارەیەكی زۆر دیاریكراوە بۆ فۆڕم پڕكردنەوە كە بڕی (25000) بیست و ‏پێنج هەزار دینارە لەسەر پسوڵەكەی كەناوی بەڕێوبەرایەتی گشتی فەرمانگەكانی دادی لەسەرە.‏
• ئەم بڕیارە لە سلێمانی نوسرا لە بەرواری (10/9/2019).‏
• ‏ لە ڕۆژی دەرچونیەوە كاری پێدەكرێت.‏
• بەدەنگی (29) ئەندام پەسەندكرا.‏
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft