ئەمڕۆ (یەكشەممە) بەرواری (2/2/2020) چوارەم بەرنامەی ساڵی ‏پێنجەمی بەرنامەی ‏‏‏(پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) بە میوانداری ‏هەریەكە لەبەڕێزان ‏‏(دیمەن رەزا رەشید) ‏بڕیاردەری لیژنەی كاروباری ‏یاسایی ‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و ‏بەڕێز (هۆشیار عەبدوڵا) ‏ئەندامی ‏فراكسیۆنی (گۆڕان)‌و نوێنەری پارێزگای ‏سلێمانی لە ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی ‏عێراق‌ پێشكەشكرا...‏‎ 
دیمەن رەزا رەشید: 
لەئەمساڵدا ئەنجومەنی پارێزگا كۆبوونەوەكانی زیاتر ‏دەكات

بەشی یەكەمی بەرنامەكە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەسەر چەند تەوەرێك ‏‏بەمیوانداری بەڕێز ‏‏(دیمەن رەزا رەشید) ‏بڕیاردەری لیژنەی كاروباری ‏یاسایی ‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) تیایدا ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە  ‏كرا:‏
‏1/  كارو ئەركی لیژنەی یاسایی
‏2/ (چاودێریكردنی ئەو گرێبەستانەی لە پارێزگا دەبەسترێن لەرووی ‏یاساییەوە.‏
‏3/ ئەو باج و رەسمانەی خراوەنەتە سەر هاووڵاتیان رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. ‏
‏4/ پەیوەندی ئەم لیژنەیە بە هاووڵاتیانەوە؟ ‏ ‏
ئەمانەو چەند بابەتێكی دیكە گفتوگۆیان لەسەر كرا
هەر لە میانی بەرنامەكەدا بەڕێز ‏‏(دیمەن رەزا رەشید) ‏بڕیاردەری لیژنەی ‏كاروباری یاسایی ‏‏(ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) ئاماژەی بۆ كارو ‏ئەركەكانی لیژنەكەی كرد، هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە وەك ‏‏(ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی) بڕیاریان داوە لەئەمساڵدا كۆبوونەوەكانی ‏ئەنجومەنی پارێزگا زیاتر بكرێن بەمەبەستی زیاتر گفتوگۆكردنی زیاتر ‏لەسەر كێشەو گرفتەكانی پارێزگای سلێمانی، هەروەها وتی: وەك لیژنەی ‏یاسایی بۆمان هەی چاودێری گشت گرێبەستەكانی پارێزگای سلێمانی ‏بكەین لە رووی یاساییەوە.....‏

هۆشیار عەبدوڵا:
 دەسەڵات لە عێراقدا بەدەست حزبەكانەوەیە


بەشی دووەمی بەرنامەكەش تایبەت بوو بە میوانداریكردنی بەڕێز ‏‏(هۆشیار عەبدوڵا) ئەندامی ‏فراكسیۆنی (گۆڕان)‌و نوێنەری پارێزگای ‏‏سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق‌...‏‎ 
لەمیانی بەرنامەكەدا گفتوگۆ لەبارەی ئەم تەوەرانەوە كرا:‏
‏1/ دۆخی ئەمڕۆی عێراق. ‏
‏2/ گرفتی پێداویست‌و خزمەتگوزاریەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان ‌و ‏حكومەتی عێراقدا. ‏
‏3/ رۆڵی ‏پەرلەمانتارانی كورد لە قەناعەت پێكردنی هەرێمدا.‏
‏4/  راسپاردنی (محەمەد توفیق عەلاوی) بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی ‏عێراق ‌و  هەڵویستی بەرامبەر بە كوردا.  ‏
‏‏‏7ئەمانەو چەند تەوەرێكی دیكە لەبەرنامەكەدا گفتوگۆی چڕیان ‏لەسەركرا
سەبارەت راسپاردنی نوێ بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق، (هۆشیار ‏عەبدوڵا) ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە هەموو بەربرژێرێك لەسەرەتادا بەڵێن ‌و ‏پلانی جوان پێشكەشدەكات، بەڵام لەواقعدا جۆرێكی دیكە دەبینین، ‏سەبارەت بە هەڵوێستی فراكسیۆنی گۆڕانیش لەسەر (محەمەد تۆفیق ‏عەلاوی)، وتی فراكسیۆنی گۆڕان تا ئەم ساتە نە پێرۆزباییمان لێكردووە، ‏نەك رەفزیشمان كردووە....‏
سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراقیش نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی ‏وتی: لە عێراقدا دەسەڵات بەدەست حزبەكانەوەیە....‏
سەبارەت بەو رەخانەشی كە ناوبراو لە حكومەتی هەرێمی كوردستانیان ‏دەگرێت، (هۆشیار عەبدوڵا ) وتی: رەخنەكانما لە پەرۆشیمانەوەیە بۆ ‏حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان ‏بكات....‏
بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی ‏تایبەتە (رێكخراوی ‏‏كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( ‎NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە ‏‏رۆژانی‏‎ ‎‎)‎یەكشەممە‎(‎كاتژمێر ‏‏(3:00) بۆ (4:00)ی پاش نیوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری ‏‏نوێنەرانی ‏‏پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی ‏پارێزگای ‏‏سلێمانی) ‏پێشكەشدەكرێت‎.
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەكە كلینك لەم لینكە بكە:
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft