بەمەبەستی ئەنجامدانی پەنجاو شەشەمین کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی، ئەنجومەنەکە بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن دەکات ‏کە کاتژمێر 10ی سەر لە بەیانی رۆژی سێشەممە 2020/2/4، لە هۆڵی ‏کۆبوونەوەکانی ئەنجومەن ئامادەبن‎. 
بەپێی کارنامەی راگەیەندراو، دانیشتنەكە بۆگفتوگۆكردن و بڕیاردانە لەسەر:‏
‏1. دەنگدان لەسەر کردنەوەی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی (بنگرد) سەر بە قەزای ‏‏(دوکان).‏
‏ 2. دەنگدان لەسەر گۆڕینی ناوی (گوندی کانی مردوان) بۆ (کانی مەردان) سەر ‏بە ناحیەی (زەلان) لە قەزای (شارباژێڕ) دەکرێت‎. 
‏3. دەنگدان لەسەر فراوانکردنی گوندی (کەمالانی خوارو) سەر بە ناحیەی ‏‏(تانجەرۆ)ی قەزای مەڵبەندی سلێمانی دەکرێت‎. 
هەروەها لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوەکەشدا میوانداری (بەڕێوەبەری گشتی ‏کارەبای سلێمانی) دەکرێت‎.‎

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft