پاش شەوەی رۆژێ (چوارشەممە) بەرواری (5/2/2020) شاندێكی (فیدراسیۆنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی) سەردانی لیژنەی ‏رۆشنبیری‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی‌و وەرزش‌و لاوان) لە پەرلەمانی كوردستانكردو یاداشتێكی پێشكەش كردن كە تیایدا  بە‏جەخت لەوەکرابوویەوە بەپێی یاساو پرنسیپی نێودەوڵەتی رێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی قازانج نەوێستەو لە باج و رسومات دەبەخشرێت، بەڵام ‏ئێستا لەهەرێمی کوردستان لەرێگەی بڕیارو رێنماییەوە داوای باج و رسومات لە رێکخراوەکان دەکەن‎. 
پرسی دانانی باج ورسومات لەگەڵ وەرگرتنی پارەی کارەباو تابلۆی رێکخراو هاوشێوەی کەرتی تایبەت یەکێکە لە بڕیارەکانی حکومەتی ‏هەرێمی کوردستان بارگرانی ئیداری و دارایی لەسەر شانی رێکخراوەکان دروستکراوەو بەربەستە لەبەردەم کاری کۆمەڵی مەدەنی‎.‎
بە خۆشحاڵیەوە لیژنەی (رۆشنبیری‌و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی) بە ڵێنیان دا بەدواداچوونی جدی بۆ ئەو بابەتە بكەن....‏
دوا بەدوای سەردانەكەش (سەلمە فاتح) سەرۆكی لیژنەی ناوبراو سێ نوسراوی ئاڕاستەی سەرۆكایەتی (پەرلەمانی كوردستان) ‏كردووە، لە ناوەڕۆكی نوسراوەكاندا هاتووە نوسراو بكرێت بۆ هەریەكە لە (وەزارەتی دارایی‌و ئابوری)‌و (وەزارەتی شارەوانی‌و ‏گەشتوگوزار)و (وەزارەتی كارەبا) بۆ ئەوەی روونكردنەوەی خۆیان بدەن لەوبارەیەوە، هەر لە نوسراوەكاندا ئاماژە كراوە
بەوەی كە ‏دانانی باج‌و رسومات لەسەر رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، پێچەوانەی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی (2011)ە....‏

لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ پێگەی ئەلكترۆنی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەموان) (سەلمە فاتح) سەرۆكی (رۆشنبیری‌ورێكخراوەكانی ‏كۆمەڵی مەدەنی‌و وەرزش‌و لاوان) رایگەیاند: "وەك لیژنەكەمان پشتگیری داواكاری رێكخراوەكان دەكەین‌و هاوكاتیش بەردەوام دەبین ‏لە بەدواداچوونمان بەشوێن ئەم بابەتەدا‌و هەفتەی داهاتووشدا بۆ هەمان مەبەست سەردانی ئەنجومەنی وەزیرانی
حكومەتی هەرێمی ‏كوردستان دەكەین".‏
شیاوی باسە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بڕیارێک لە ساڵی (٢٠١٧) ‏فەرمانی کردوە بە کردنەوەی دۆسییە بۆ رێکخراوەکان لە فەرمانگەی باجی پارێزگاکانی هەریمی ‏کوردستان بە مەبەستی زانینی داهاتی کارمەندانی رێکخراوەکان و وەرگرتنی باج لەوکارمەندانەی ‏کە دەچنە ژێر پێوەرەکانی باجەوە، هەر رێکخراوێکیش دۆسیەی ئاماژەپێکراوی نەکردبێتەوە غه‌رامە ‏دەکرێت و بۆ هەر وەرزێک (٧٥هەزاردینار) واتە بۆ هەرساڵێک (٣٧٥٠٠٠) هەزاردیناری تەنیا وه‌ك غه‌رامە ‏لێوەردەگیرێت ، له‌كاتێكدا ئەم رێکارەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تەواوی ‏پێچەوانەی یاسای رێکخراوە نا حکومییەکان ژمارە(١) ی ساڵی (٢٠١١) و یاسابەرکارەکانی هەرێمی ‏کوردستانە...




SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft