دانا محەمەد جەزا عەلی
2019-07-23      890 جار بینراوە        کۆمێنت
دانا محمەد جەزا
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەداخەوە جارێکی تر نەمانتوانی وەک کورد لە سەر (کەرکوک) و لەسەر داھاتوی ئەو پارێزگایە 
یەک دەنگبین....
 ئیمڕۆ (22/7/2019) تا درەنگانێک کۆبونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دواخرا لەسەر (کەرکوک) و ڕێکەوتنی پێکھاتەکان، بەڵام لە دواکاتدا بابەتەکە بە ئاراستەیەک ڕۆیشت کە نوێنەرانی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران یەک  دەنگ نەبوین... 
من ناڵێم ھیچ نوێنەرێكی کورد خەمی کەرکوکی نەبوو، بەڵام تێنەگەیشتن ھەبوو لە یاساکە و ھەماھەنگی لاواز بوو بۆ یەکلا کردنەوەی بۆچونەکان کە وای کرد کورد سەری لێ بشێوێت....
تازە یاساکە ڕۆیشت و پەسەند کرا، بزانین چی ئەبێت...؟
ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی لەگەڵ زۆربەی بڕگەی یاسا کەدا بوین جگە لەم بڕگەیە
 کە لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەم بڕگەیە بۆ کەرکوکییەکان باش نابێت
(كومسیونی بالای هەلبزاردنەكان بابەند دەبیت بە ووردبینی وبەراورد لە توماری دەنكدەران لە شاری كەركوك لە فۆرمی خوراك وپێناسی باری شارستانی لە سالێك دوای راكەیاندنی كاتی هەلبزاردنی ئامازە بیكراو لەم یاسایە وسرینەوەی هەموو ئەو ناوانەی وەكو یەك نین لە هەردوو تومارەكەدا تۆماری هەلبزاردنی شاری كەركوك جكە لەوانەی لە رێوشوینەكانی لیزنەی بەدوادا جوونی راستیەكاندا ناویان هاتوە كە بە پێی مادەی 140 ی دەستور لە پاریزكای كەركوك پێكهێنراوە )
ما علی الرسول الا البلاغ....

SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft