ئارەزوو مەحموود
2019-12-30      999 جار بینراوە        کۆمێنت

من، جورئەتم نەکرد برۆمە پرسەکەی و ھیچ قسەیەک بکەم، ھەر بەراستی لای خۆمەوە ھەست بەشەرمەزاری دەکەم کە چۆن نوێنەرێکم کاتێک ھاوڵاتیەک، ھاوشارییەکم، لەناو شارەوانی ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات و پاش چەند رۆژێک گیان لەدەست دەدات !! 
من، نازانم لەروی یاساییەوە ئەو ھاوڵاتیە چەند لەسەر ھەقە، بەڵام دەزانم حکومەت بەرپرسە لەژیانی تاک بەتاکی ھاوڵاتیەکانی، ئەم ھاوڵاتیەش ئەکید ئەگەر ھیچ ئاسۆیەکی شک بردبا، ھانای نەدەبردە بەر سوتاندنی گیانی خۆی !! 
ئەم ھاوڵاتیە، ئەکید تاکە کەسێکی بێچارە نیە لەم دەڤەرە بێنازەی راپەرین، من نازانم خەڵکی دەڤەری راپەرین دەبێت کەی وەک پلە یەک حسابیان بۆ بکرێت، دەبێت چیتر ببینن تا حکومەتی ھەرێم ھەستبکات خەڵکەکەی شایانی ئاور لێدانەوەن؟ !! 
ئاخر لەدوای شۆرش و راپەرین و ماڵ سوتان و ماڵ کاولبوون و شەری عیراق ئێران و راگواستن و تەعریب و تەبعیس و کاولکاری و شەری براکوژی و ..... زۆری تریش، دەبێت چیتر مابێت ئەم خەڵکە تێکۆشەرو شکۆمەندە باجەکەی بداو بیکات !! 
ئومێد دەکەم، ئەم کارەساتە، حکومەتی ھەرێم بەئاگا بھێنێتەوەو ھەرچی زووە پلانێک دابنێت بۆ خزمەتکردنی خەڵکی ئەم دەڤەرە لەرێی :-

١ . ئاوردانەوەیەکی جدی لەکرێ نشینانی ئەم دەڤەرە لەرێی دابینکردنی ئەرزەوە بێت یان دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون .

٢ . تەواوکردنی سەرجەم ئەو رێگاو بانانەی گوندو ناحیەو قەزاکانی ئەم دەڤەرە بۆ ئەوەی پەرەبدرێ بەزیادکردنی بەروبوومی خۆماڵی، چونکە نەبوونی رێگاو نەخۆشخانەو قوتابخانە ھۆکارێکی سەرەکین بۆ ئاوەدان نەکردنەوەی لادێکان .

٣ . بیرکردنەوە لەدابینکردنی کارەبای ٢٤ سەعاتی لەرێی گرێبەست لەگەڵ حکومەتی ئێران .

٤ . دروستکردنی چەند کارگەیەک لەم دەڤەرە بۆ ساغردنەوەی بەرھەمە کشتوکاڵیەکان و سامانی ئاژەل .

٥  وەبەرھێنان لەسامانی ماسی زۆر شتی ترھەن دەکرێت ئیشیان لەسەر بکرێت بەڵام ئەمانە سەرەکی ترینن .

بەلێنیش بێت وردو لەنزیکەوە بەدوای ئەم کەیسەدا بچم .



SHARE
وتاری زیاتر
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود
2021-05-20      672 جار بینراوە
چیبکەین ؟؟؟؟
ئارەزوو مەحموود
2020-05-02      1227 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft