رێكەوت محەمەد زەكی
2020-03-12      1059 جار بینراوە        کۆمێنت

رێکەوت زەکی
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

دەبێت ئاسایی بێت مەرزەکانمان بۆ ماوەی ٢ ھەفتە دابخەین
و پێویستە ئامادەبین بۆی

١/سکالاو تەلەفونێکی زۆرمان پێدەگات لەسەر مەترسی مەرزو خالە سنوریەکانمان لەگەل کۆماری ئیسلامی ئێران و ھاتنە ناوەوەی شۆفێرو بارھەلگر لەو ولاتەوە بۆ چەقی ئاوەدانیمان.
٢/پێمباشە وەک خۆ پارێزیەک بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ٢ ھەفتە خالە سنوریەکانمان بەتەواوەتی لەگەل ئێران دابخەین و رێگە لەھەموو تانکەرەکانی سوتەمەنی وبارھەلگرەکانی دیکە بگرین بێنە ھەرێمی کوردستان.
٣/ لەم وەرزەدا تارادەیەکی زۆت نەوتی سپیمان پێویست نییە پلەی گەرما بەرز بۆتەوە و کارەباش باشتر بووە.
٤/ سەبارەت بەبەنزینیش ھیچ ناگۆرێت ئەگەر ٢ ھەفتە بەنزین داخل نەبێت، تەنانەت ئاساییە ئەم ٢ ھەفتەیە نرخەکەشی گران بێت بۆ ئەوەی ھاولاتیانمان بەناچاری لەمالەوەبن ئۆتۆمبێل دەرنەکەن و نەچنە دەرەوە.
٥/ بیرمان نەچێت پالاوگەکانی ناوخۆ بەشی ئۆتۆمبێلی حکومی و کاری پێویست بەرھەمیان ھەیە ھەروەھا کۆگاکان بەشی ماوەیەکی دیکە بەنزینیان ھەیە.
٦/ ئیشە ئەسلەکەی حکومەت لەم دۆخەدا ئەوەیە کە دەبێت تەداخولی بازار بکات وکۆنترۆلی بکات ، لەراستیشدا ھاولاتی بەنزینی دەستنەکەوێت لەمالەوە دەمێنێتەوەو دەتوانین باشتر ڤایرۆسەکە کۆنترۆل بکەین، وەک چۆن حکومەت تەداخولی بازار دەکات باج دەخاتە سەر شمەکە زیان بەخشەکان وەک جگەرەو ئەلکھول تا بەکارھێنانی سنورداربکات.
٧/سەبارەت بە خواردەمەنی و کەلوپەلیش چەند جارێک ژوری بازرگانی سلێمانی دوپاتیانکردۆتەوە کە بری پێویستی چەند مانگێک لەگەنجینەکان شتومەک ھەیە و بۆ ٢ ھەفتە گرفت دروستناکات.
٨/ لەبەر ئەو خالانە لەکاتی داخستنی تەواوەتی خالە سنوریەکان پێویست بەشلەژان ناکات و دەبێت ئاسایی وەریبگرین.
SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft