محەمەد رەسوڵ موراد
2020-05-02      1262 جار بینراوە        کۆمێنت
محەمەد رەسوڵ موراد
 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی 

(بەشی یەکەم) *

بەدرێژایی سەدەی رابردوو، کەم بابەت هەیە، هێندەی بابەتی شێواز و پێکهاتەی حکومەت و پەیڕەو و سیستمی سیاسیی و چۆنێتیی داڕشتن و جێبەجێکردنی سیاسەتی گشتیی، مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنابێت.لایەنگرانی سیستمی مەرکەزی (المركزية- Centralization) بە گشتیی پێیانوایە، سەرکردە نەتەوەییەکان و بەڕێوەبەرانی وڵات لە دابینکردنی ئاسایش و هەوڵدان بۆ گەشەی ئابوریی و هێشتنەوەی سەقامگیریی سیاسیی خۆیان، باشترینن!،بەڵام ئەزمونی بەڕێوەبردن لە وڵاتانی پێشکەوتوو دەریخستووە، نامەرکەزییەت (اللامركزیة-Desentalization)، کە خۆی لە بەشداریی فراوانی خەڵک لە کاروباری گشتیی و پتر دەستکەوتی زانیاریی سەبارەت بە ناوچەکان و چۆنێتیی چارەسەرکردنی کێشەکان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانییان، شیاوترین و گونجاوترین سیستمە و، بەشداریپێکردنی هاوڵاتیانی دەڤەرەکان و ناوچە دورەدەستەکان لە بەڕێوەبردنی کارگێڕیی دارایی ناوچەکانییان، سودوەرگرتنە لەلایەنی ئەرێنیی بەجیهانیبوون و بەرگرتنە لە لەیەکترازان و هەڕەشەکانی پارچەپارچەبوون، بۆیە ئەزموونی وڵاتان پێمان دەڵێت، نامەرکەزییەت تاکە سیستمی دەستەبەری سەقامگیریی سیاسیی و ئابوریی و کۆمەڵایەتیی خاک و خەڵکە کۆڵەکەی ئەم ئەم هەرێمە دەکات.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ئەم زنجیرە بابەتە، لە بنچینەدا، کتێبێکە دەربارەی سیستمی نامەرکەزیی و بایەخ و پێویستیی بۆ ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان، کە بڕیاروایە لە ئایندەیەکی نزیکدا چاپ و بڵاوبکرێتەوە.

SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft