ئارەزوو مەحموود
2020-05-02      1229 جار بینراوە        کۆمێنت
ئارەزوو مەحمود
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

لە ئێستادا درێژەدان بە گفتوگۆکانی نێوان ھەولێروبەغدا باشترین بژاردەن بۆ حکومەتی ھەرێم دوای ئەوگۆرانکارییە ئابوورییەی سەرجەم جیھانی گرتۆتەوە بەگشتی بە ھۆی ھاتنی کۆرۆناو گۆڕانکای لە نرخی نەوت و ناجێگیری سیاسی لە عیراق و ھەرێمی کوردستانیش بەتایبەت بەھۆی دەستلەکار کێشانەوەی حکومەتەکەی دکتۆر عادل عبدالمھدی و رەفزکردنی ھەریەک لە محمد تۆفیق عەلاوی و عدنان زورفی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت بەھۆی ناکۆکی نێوماڵی شیعە بەشێوەیەکی سەرەکی و کاریگەری بریاری دەوڵەتانی دەرەکی لەسەر عیراق و کۆمەڵێک ھۆکارو گرفتی تر ، بۆ لێکتێگەیشتن و دان وستانی ھەردوولا لە پێناو رێکەوتنێکی شایستە بە ژیانی ھاوڵاتیان و ھاونیشتیمانیان. بەڵام بۆ قۆناغی دوای پێکھاتن و متمانەدان بە کابینەکەی بەرێز مستەفا کازمی لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە حکومەتی ھەرێم لەسەریەتی لە پێناو حکومڕانیەکی سەرکەوت و خزمەتگوزار بۆ ھاوڵاتیەکانی و گەراندنەوەی متمانەو ھاوسەنگی ژیان و پاراستنی قەوارەی ھەرێم پێویستە :-
١- لیستی مووچەخۆر و خانەنشینی حقیقی ئامادەبکات بەسیستمی بایۆمەتری لەپێناو سەلامەتی مووچەکانیان و برینی سەرجەم مووچەی بندیوارو خانەنشینی نایاسای و ئەوانەی لەمووچەیەک زیاتریان ھەیە .
٢- دروستکردنی سندووقی خانەنشینی .
٣- سەرژمێریکردنی حقیقی لەھەرێم بۆ زانینی رێژەی ( ژن و پیا ، پیرو گەنج و منداڵ ، خوێندەوارو نەخوێندەوار ، نەخۆش و تەندروست ، چەکدارو فەرمانبەری مەدەنی ، مووچەخۆرو بێ مووچە ، خاوەن کاری سەربەخۆو بازرگان و پیشەوەر ، شارنشین و گوند نشین ، ژمارەی شەھیدو ئەنفال و زیندانیانی سیاسی و داھات و خەرجی رۆژانە و زۆر شتی تریش ).
٤- چیتر رێگری بکات لە بازرگانی ئازادو گرنگی بدات بە پیشەسازی ساوا لە ناوخۆداو سنورەکان دابخات بەروی کاڵای ھاوردەی ئێرانی و تورکی .
٥- گرنگی بدات بە کەرتی کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و گەشت و گوزارو دروستکردنی گوندی ھاوچەرخ و کەمکردنەوەی دامەزراندن لە کەرتی گشتی حکومی .
٦- داخستنی زانکۆو نەخۆشخانە تایبەتەکان و گرنگی دان بە زانکۆ حکومی و کەرتی گشتی حکومی تەندروستی .
٧- ئەو رووداو پێشھاتانەی دوایی سەلماندیان کە بەھێزی حکومەت لە فروانبونیدانیە بەڵکو لە توانای کۆنترۆڵکردنیەتی بۆیە پێویست دەکات حکومەت بچوک بکرێتەوەو رێگە بدرێت کەسانی ئیداری و ئابوریناس زیاتر بھێنرێنە ناو حکومەت و سیاسیەکان لەدەرەوەی حکومەت درێژە بە سیاسەت بدەن .
٨- مەلەفی نەوت ئیتر مەلەفی سەرەکی و یەکەم نەبێت و شەفاش بێت و مانگانە راپۆرتی داھات و خەرجی ھەرێم بدرێتە دەزگا پەیوەندی دارەکان .
SHARE
وتاری زیاتر
وازلەدەستور بهێنن
ئارەزوو مەحموود
2021-05-20      673 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft