ئەحمەد حاجی رەشید
2020-09-14      1184 جار بینراوە        کۆمێنت
 ئەحمەد حاجی رەشید
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بەشی یەکەم:
یەکەم بەربەست لەبەردەم بوجەی 2020
پرۆژە یاسای بوجەی ۲٠۲٠ لەوەزارەتی دارایی ئامادەکراو لە رەفەکانی وەزارەتدا مایەوە تا هەفتەی پێشوو ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدات و ڕەوانەی پەرلەمان بکرێت ، ئامادەکردنی ئەم پرۆژەیە لەحکومەتەکەی عادل عبدالمهدی و هەڵگرتنی تائێستا ،تەنها بۆ ئەوە کە ئەو بڕە قەرزەی کەلە پرۆژە یاساکەدا هاتوە بەدەست بێت ،لەبەر ئەوەی بڕی ئەو (۱٥) ترلیۆنەی لەیاسای قەرزکردن هاتوە بەتەواوی قەرزکراوەو و سەرفیش کراوە.
گرفتی تێپەڕاندنی ئەم پرۆژە یاسایە ئەو خاڵانەیە کە بەڕێوەبەرایەتی یاسا /بەشی تەشریع تۆماری کردون لەسەر یاساکە کە (۱۹) خاڵن و لە خاڵی (۱٤) وە پەیوەندی بەهەرێمەوە هەیە کە ئەم پرۆژەیە بکەویتە بەردەست پەرلەمانتارانەوە بەهیچ شێوەیەک تێپەڕ نابێت .
خەرجیە گشتیەکان بە (۱٤۸) ترلیۆن کەسرێک مەزەندە کراوە بەڵا دەتوانرێت قەرزەکانی دەوڵەتی کوەیت و قەرزی کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت و قەرزەکانی پرۆژە وەبەرهێنەکان و قەرزە نێو خۆییەکان دوا بخرێن کەواتە لەم ساڵدا عێراق پێویست بە بڕی (۱۲٥) ترلیۆن دەبێت ، لەو بڕەش داهاتە گشتیەکانی عێراق کە خەمڵێنراوە تەنها بڕی (٥٤) ترلیۆنە .
کەواتە کورتهێنان زیاترە لە بڕی (۷٠) ترلیۆن دینا کە ئەوەش پێچەوانەیە لەگەڵ یاسای بەڕوەبردنی دارایی ژمارە(٦) ساڵی ۲٠۱۹ کەنابێت کورتهێنانی بوجە زیاتر بێت لە ڕێژەی ۳٪ ناتیجی قەومی کە بە ۲٥٠ ترلیۆن مەزەندە دەکرێت بەڵام لەم یاسایەدا (۱٠) دەهێدەیە کورت هێنانەکە.

بەشی دووەم :
 پشکی هەرێم لەبوجەی 2020و باشترین ماددە بۆکورد ئەگەر بسەلمێت؟؟؟؟
پشکی هەرێمی کوردستان لەماددەی (۱٠) و (۱۱) دا باس کراوە کە کە بەهەردوو ماددەکەوە (٦) بڕگەیە و باشترین بڕگە بۆ هەرێمی کوردستان لەمادەی (۱۱) دا هاتوە لەهەردوو بڕگەی (سێهەم) (الف) و بڕگەی (چوارەم)دا.
سەبارەت بەبڕگەی سێهەم باس لەقەرزەکانی حکومەتی هەرێم دەکات کە دەقەکەی بەم شێوەیە:
سێهەم :الف_ حکومەتی هەرێم هەڵدەسێت بە پێشکەش کردنی ئەو داتاو زانیاریانەی کە بونەتەهۆی قەرز و پابەندە دارای کەبونەتە هۆی کورتهێنان لەبوجەکەیدا لەماوەی ساڵەکانی ۲٠۱٤_۲٠۱۸ و ڕەوانەی دەکات بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ لەماوەی (۳٠) ڕۆژدا لەمێژوەی بەکارکەوتنی ئەم یاسایە.
باء_پێدا چونەوە بەم داتاو زانیاریانەدا دەکرێت کەلە بڕگەی (الف) دا هاتوون لەلایەن لێژنەیەکی هاوبەش بە هاوکاری هەردوو دیوانی چاودێری حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەیەکدا کە لە(۹٠) ڕۆژ تێپەڕ نەکات.
جیم_ لەسەر وەزارەتی دارایی فییدڕاڵ پێویستە کە لەژێر ڕۆشنایی ئەو بەدوادا چونانەدا پاکتاوی ئەو قەرز و پابەندیانە بکات بە کوژمەی جیاواز .
ئەگەر بەوردی سەیری ئەم بڕگەیە بکەین ئۆفەرێکی گەورە خراوەتە بەردەست هەرێم بۆ دانەوەی قەرزەکانی بەڵام :
یەکەم : بەرپرسانی دارایی عێراق و خودی وەزیری دارایی دەزانن کە هەرێم بۆی نییە قەرز بکات بەبێ ڕەزامەندی حکومەتی فیدڕاڵ بە پێی یاسای دارایی گشتی ژمارە (٦) ساڵی ۲٠۱۹ و لە داوای گەشتنی پرۆژە یاساکەش بەبەڕێوەبەرایەتی هۆبەی یاسایی بەشی تەشریع یەکێک لەڕەخنەکانیان ئەو بڕگەیە یە.
دووەم : داوای داتاو بەیانات دەکات لەهەرێم بۆ ئەوەی بزانێت ئەم قەرزانە لەکوێ کراون ئایا هیچ سەنەدێکی یاساییان هەیە پەرلەمانی هەرێم وەک پرۆژە هەمواری کردوە ئایا ڕێو شوێنە یاساییەکانی بۆ کراوە یان دەیانەوێت بزانن تەفاسیلی ئەو قەرزانە چۆنە ئەسڵی قەرزەکە و سووی سەر قەرزەکە و ساڵەکانی لێخۆشبونی قەرزەکەو بڕی ئەو عمولەیەی کەوەرگیراوە لەسەر ئەو قەرزانە بەکوردی دەیانەوێت بزانن کێ قەرزی داوە بەهەرێم ،ئایا ئەو قەرزانە پارەی بەرپرسانە بەقەرز دراونەتە هەرێم و هەندێ بانک ئەم کارانەیان کردوە یان چۆن .
سێهەم : لەئەنجامی ئاشکراکردنی ئەم قەرزانە بەداتای فەرمی و بڕی سووی سەر قەرزو لایەنی خاوەن قەرز حکومەتی هەرێم گەورەترین شەرمەزاری بۆ خۆی تۆمار دەکات کە تائێستا ئەو تەفسیلاتە نەدراوەتە نوێنەرانی خەڵکی کوردستان لەپەرلەمانە خۆماڵیەکەدا بەڵام دەدرێتە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ئەوەی لەدواجاردا پەرلەمانتارانی هەرێم لە بەغدادەوە زانیاریان دەست کەوێت و بەغداد بەشەفاف تر دەرکەوێت بۆ هەموو کورد و نوێنەرەکانی و هێزە سیاسیەکانی . دەشڵێن قەوارەکەمان لەژێر مەترسیدایە.
چوارەم : ئەگەر سەرنج بدەن بڕگەکە باس لەکورت هینان دەکات لە بوجەی ۲٠۱٤_۲٠۱۸ هەرێم ، سەد حەیف کە کاتێک داتاکان دەبەن لێیان دەپرسن کوا پرۆژە یاسای بوجەی ساڵەکانی ۲٠۱٤_ تا _ ۲٠۱۸ ، لەو کاتەدا بەرپرسان دەزان چەند مەسخەرەیە کە حکومەتداری بەو شێوەیە بکرێت کە ناوت حکومەت بێت بەڵام یاسای بوجەت نەبێت ، ئێ یاسای بوجە ئەو چوار چێوە یاساییە کەداهات و خەرجی و قەرزی تیدا تۆمار دەکرێت ، بەرێزینە ئێوە لە دیواخان دەچن لە حکومەت ناچن ، ئەگینا ئەوەی ئەلف بێی حکومەتداری بزانێت دەزانێت بوجە بنەمای دارایی بونی هەرقەوارەیەکە کەبیەوێت ببێت .
پێنجەم : خۆ ئەگەر هەرێم نەیتوانی خشتەی قەرزو پابەندیەکانی بسەلمێنێت کەچەند توانی لەدادگاکان کەیسەکانی نەوت بباتەوە هەرئەوەندەش ئەم کەیسە دەباتەوە ، چەند بەسەر کزی نەیتوانی پارێزەرێک بگرێت بۆ دیفاع کردن لە دادگای فیدڕاڵ لە ڕیفراندۆمەکە هەرئەوەندە دەتوانێت بیسەلمێنێت کە قەرزی کردوە ،بۆیە دواجار کەیسی قەرزەکانی هەرێم لەسەر دەوڵەتی ئیتیحادی دەبنە بلقی سەر ئاو چیتر ناتوانن بڵێن قەرزمان لای حکومەتی فیدڕاڵە.
شەشەم : نازانم ئەم بڕگەیە بەتەکلیفی وەفدی دانوستانکار دانراوە یان وەزیرەکەی پێشوو ئەم بڕگەیەی داناوە ،
ماوەتەوە بڵێم : شایستە داراییەکانی هەرێم بابەتێکی حەقن و دەبێت بسەلمێت بەڵام ئەو پارێزەرانە فاشلن لەسەندنەوەی مافەکانمان .
ئێستە دەزانن ئەگەر لەبەغدا بە نهێنی و دور لەنوێنەرە ڕاستەقینەکانی خەڵکی کوردستان دانوستانتان نەکردایە ڕۆژتان بەم ڕۆژە نەدەگەیشت .
ماویەتی .........
SHARE
وتاری زیاتر
کێ باجەکەی دەدات؟؟
ئەحمەد حاجی رەشید
2021-03-28      788 جار بینراوە
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft