کەریم عەلی
2020-09-22      982 جار بینراوە        کۆمێنت
کەریم عەلی 
ئەندامئ ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

ئەمساڵیش ٢٠٪ هاونیشتمانیان نەوتی سپییان پێ دەدرێت و ٨٠٪ خانەوەدەکان بێ بەشدەبن لە وەرگرتنی نەوت !!!!!!
ماوەی چەند ڕۆژێکە باس لەوە دەکرێت کە وەزارەتی نەوتی حکومەتی عێراق بڕی ( ٥٠ ملیۆن لیتر ) نەوتی سپی دابیندەکات بۆ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان لە پارێزگاکانی ( هەولێر ، سلێمانی ، هەڵەبجە ، دهۆک و هەردو ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین ). ئەمەش ڕێژەیەکی زۆر کەمە چونکە بۆ دابەشکردنی بڕی ٢١٠ لیتر واتا (یەک بەرمیل) نەوتی سپی بەسەر تەواوی خێزانەکانی سنووری هەرێمی کوردستاندا ئەوا پێویستمان بە نزیکەی (  ٢٥٠ ملیۆن لیتر) نەوتی سپی دەبێت .
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دانیستوانی بەشێکی زۆری ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لەوەرزی زستاندا بە هۆی دابەزینی پلەی گەرمیەوە ( ٣ بۆ ٥ بەرمیل نەوتی سپی ) بەکاردەهێنن .
پێویستە ئاماژە بەوە بدەین ئەگەر بۆ ئەمساڵیش تەنها پشت بە حکومەتی عێراق ببەسترێت بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی نزیکەی ٢٠٪ دانیشتوانی هەرێمی کوردستان سوودمەند دەبن ٨٠ ٪ دیکەی خانەوادەکانی هەرێم نابێت چاوەڕوانی نەوت وەرگرتنبن .
بۆیە داواکارین لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بڕی نەوتی سپی پێویست بۆ هاوڵاتیان دابین بکەن پێش هاتنی وەزی زستان و دابەزینی پلەی گەرمی چونکە لە ئێستادا هاوڵاتیان بە هۆی بێ مووچەیی و کەمی دەرامەتەوە ناتوانن بڕی پێویست نەوتی سپی دابین بکەن و بکڕن .
 
SHARE
وتاری زیاتر
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft