ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، باڵاترین دەسەڵاتی یاسادانانو چاودێرییە، لەڕێگەی هەڵبژاردنێكی راستەوخۆوە لەلایەن دەنگدەرانەوە هەموو چوار ساڵ جارێك هەڵدەبژێرێت، لەپێناو بەرژەوەندی وڵات و نوێنەرایەتیكردنی هاووڵاتیان لەرێگەی دانانی ئەو یاسایانەوە كە كاروباری دەزگاكانی دەوڵەت رێكدەخەن، هەروەها دیاریكردنی بودجەی گشتی ساڵانەو پەسەندكردنی رێكەوتنامە نێودەوڵەتیەكان و هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و چاودێریكردنی دەسەڵاتی جێبەجێكردن، بەمەبەستی گرەنتی پابەندبوونیان بە یاساكان و هێنانەدی بەرژەوەندییە باڵاكانی وڵات.
ئەنجومەنی نوێنەران كاردەكات بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندییەكانی هاووڵاتیان لە رێگەی پەیوەندی ئەندامان لەگەڵ دەنگدەرانیاندا بەشێوەیەكی راستەوخۆ، هەڵوێستەكردن لە سەر كێشەو گرفتەكانیان و هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو.
خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (329) ئەندام پێكهاتووە و پارێزگای سلێمانیش (18) نوێنەری لەئەنجومەنەكەدا هەیە، ئەم خولەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەرواری (10/10/2021) لە هەڵبژاردنێکی پێشوەختەداو بەگوێرەی یاسای ژمارە (9)ی ساڵی (21) ئەنجامدراو لە بەرواری (9/1/2022) یەكەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.