/   چارتەکان

کۆی گشتی چالاکییەکانی نوێنەرانی ژنانی پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (2022 - 2025)

2026-01-14

لەخولی (پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پارێزگای سلێمانی، (٧) نوێنەری ژنی لە ئەنجومەنەکە هەبوو، لێرەداا تیشکخراواتەوە سەر جوڵە و چالاکی ئەوژنانە لەماوەی خولەکەدا، کە زۆرترین چالاکییان هەبووە،
کۆی چالاکی ژنانی نوێنەری پارێزگای سلێمانی کە گەیشتوونەتە تیمی پڕۆژە لەماوەی (2022 - 2025))دا (1478) چالاکین و بریتین لە:
یەکەم: چالاکییە ئەنجامدراوەکانی نێو تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
بەشداریکردن لە گفتوگۆکانی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (موداخەلە).
ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکانی لیژنە هەمیشەییەکاندا.
ئاڕاستەکردنی نوسراو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو شاندانەی سەردان یان بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراون.
دووەم/ چالاکییە ئەنجامدراوەکانی دەرەوەی تەلاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
سەردان و بەدواداچوونەکان لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
سەردان و بەدواداچوونەکان لە هەرێمی کوردستان.
ئەو نوسراوانەی ئاڕاستەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.
ئامادەبوون لە نووسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (سلێمانی و هەڵەبجە).
سێیەم/ تۆمارکردنی چالاکییەکان:
چالاکییە بڵاوکراوەکانی ناو ئەم راپۆرتە، لەگەڵ نوێنەراندا پێش بڵاوکردنەوەیان تاوتوێکراون و پشتڕاستکراونەتەوە.
چالاکییە (حیزبی، تەشریفاتی، بۆنە و ئاهەنگی نەتەوەیی و نیشتمانیی، سەردانیکردن لەگەڵ لێپرسراوی حیزبی، پرسە و بۆنە کۆمەڵایەتی)یەکان، ئەژمارنەکراون.
نوسراوە وەڵامنەدراوەکانی نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی بۆلایەنە پەیوەندیدارەکان و بەدواداچوونی کێشە و داواکاری هاووڵاتیان، ئەژمارنەکراون.
 

زیاتر بخوێنەوە