ئامانج لە نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق:
نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەساڵی (2008)دا لەلایەن پارێزگاری ئەو كاتەی سلێمانیەوە كراوەتەوە، مەبەست لەكردنەوەی ئەم نوسینگەیە لەهەموو پارێزگاكان بۆ كۆكردنەوەی ئەندامانی پارێزگاكەیە لەناو یەك فەرمانگەدا و ئاشنابوونی هاوڵاتیان بەو نوێنەرانەی كە لەڕێگەی ئەوانەوە بوونەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران.
نوسینگە بریتیە لەفەرمانگەیەكی حكومی گشتی كە نوێنەری هەموو هاوڵاتیانە بەبێ جیاوازی
پێكهاتەی نوسینگەی سلێمانی:
نوسینگەی سلێمانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) پێكدێت لە چوار بەشی سەرەكی كە بریتیتن لە:
1. كارگێڕی
2. كاروباری ئەندامان
3. پارێزگاو هەرێمەكان
4. سكاڵا
كاروباری بەشەكانی نووسینگەی سلێمانی:
یەكەم: بەشی كارگێڕی/ تایبەت بەڕاپەڕاندنی كاروباری كارگێڕی تایبەت بەنووسینگە.
دووەم: بەشی سكاڵا :- كارەكانی بریتین لە:
1-وەرگرتنی سكاڵای هاوڵاتیان (مەرجێك) پەیوەستبێت بەحكومەتی فیدڕاڵەوە.
2-ناردنی سكاڵاكان بۆ لیژنەی تایبەت لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، شیاوی باسە ئەم ئەنجومەنە لە (24) لیژنەی هەمیشەیی پێكدێت.
3-بەدواداچونی سكاڵاكان و ئاگاداركردنەوەی هاوڵاتیان لەئەنجامەكەی و ناردنی ڕاپۆرتی مانگانە بۆ بەشی نوسینگەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
سێیەم: بەشی هەرێم و پارێزگاكان :- كارەكانی بریتین لە
1-سەردانی مەیدانی فەرمانگە ئیداریەكان لەپارێزگای سلێمانی.
2-بەشداریكردنی كۆبونەوەكانی (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) و ناردنی ڕاپۆرت لەهەموو كۆبونەوەیەك بۆ ئەندامانی (ئەنجومەنی نوێنەران) لە پارێزگای سلێمانی.
3-گەیاندنی كێشەكانی هاوڵاتیان كە لەناو (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) باسدەكرێت بە ئەندامانی (ئەنجومەنی نوێنەران) بەمەبەستی چاودێریكردنو چارەسەركردنیان.
چوارەم: بەشی كاروباری ئەندامان :- كارەكانی بریتین لە:
1-بەدواداچونی كاروباری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لەپارێزگای سلێمانی.
2-یارمەتیدانی ئەندامان بۆ ڕێكخستنی كۆڕو سمینارو چاوپێكەوتن لەگەڵ میدیاكان و كەناڵەكان لەپارێزگای سلێمانی.
ناونیشانی نووسینگە:
سلێمانی – گەڕەكی ئاشتی / (زۆن: 1 - گەڕەك: 6 - كۆڵان: 47 - خانوو: 11)
بۆ پەیوەندیكردن:
ژ. مۆبایل: 07701532603