رۆژی سێشەممە(10/5/2022) بە سەرپەرشتی بەڕێز ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئامادەبونی لیژنەی شارەوانی و خزمەتگوزاری ئەنجومەن، قائیمقامی قەزای سەیدسادق ، بەرێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی سلێمانی، نوێنەری بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی، سەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سەیدسادق و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی سەیدسادق، لەگەڵ ژمارەیەک لە خاوەن زەوییەکانی مەحمودبەگ لە سەیدسادق کۆبونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا گرفت و کێشەکانی خاوەن زەوییەکان و ھەنگاوەکانی لایەنی حکومیی تاووتوێ کران و پێشنیازەکانی چارەسەر خرانەڕوو.

لە کۆتاییدا بڕیاردرا بە ھاوبەشی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەچاودێری ئەنجومەنی پارێزگا کاری پێویست ئەنجامبدرێت بۆ چارەسەر کردن و لیژنەی پەیوەندیداری ئەنجومەنی پارێزگاش لە بەدواداچونی دۆسێکە بەردەوام دەبێت.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft