رۆژی (5/6/2022) بەسەرپەرشتی ( ئازاد محەمەد ئەمین) سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لیژنەی پلان و پرۆژەکان سەردانی پرۆژەی ستراتیژی شاڕێی بابان-(شه قامى سه د مه ترى )یان کرد.

لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەران و سەرپەرشتیارانی پرۆژەکە لە کەرتی گشتی و تایبەت، گفتوگۆ لەسەر کێشە و ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆژەکە کرا، لە ئەنجامدا دەرکەوت کە پرۆژەی شاڕێی بابان دوو گرفتی سەرەکی ھەیەکە بریتن لە:

یەکەم: ئاستەنگی دارایی و خەرجنەکرنی شایستە داراییەکان

 دووەم: ئاستەنگی زۆری زیادەڕەوی کە تائێستا چارەسەر نەکراوە و چارەسەرەکەشی بە گوتەی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە ئەستۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە....

شایانی باسە ئەمە چەندینجارە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە نزیکەوە سەردانی ئەم پڕۆژەیە دەکات.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft