پاش ئەوەی بۆ چەندینجار مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواخرا بە ‏‏بیانووی نەبوونی میكانیزمێك بۆ دابەشكردنی لەم دۆخەدا....‏
‏(دیمەن رەزا) بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە ( ئە نجومەنی ‏‏پارێزگای سلێمانی)، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (پێگەی ئەلكترۆنی رێكخراوی ‏‏كوردستان بۆ هەمووان) رایگەیاند:‏
‏" ئەم دۆخە تەندروستیە نەخوازراوەو كەرەنتینەكردنی هاووڵاتیان لە ‏‏ماڵەكانیان‌و چاواڕوانی سات بەساتی دابەشكردنی مووچە تەواو دۆخی ‏‏خەڵكی شپرزەو بێتاقەت كردووە، حكومەت هەرجارەی بە بیانوویەك ‏‏دەستی دەستی بە مووچەخۆران دەكات، بۆیە ئێمە وەك نوێنەری ‏‏هاووڵاتیان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەئەركی خۆمانی دەزانین ‏ بە ‏دەنگ هاوولاتیانەوە بچین و هه ڵوێستی رەسمیمان هه بێت تا حکومەتی ‏هه رێم بڕیاری دابەشكردنی مووچە ‏بدات‌و هاووڵاتیان لەو دوودڵی‌و ‏دڵەڕاوكێیە رزگاریان بێت و وەك دەوترێت لە رووی تە ندروستیە وە ‏بەرگری لە ش دائە بەزێنێت.... "‏
هەر لەدرێژەی لێدوانەكەیدا، نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی، وتی: (بۆیە ‏‏پێشنیارم بۆ سەرۆکایە تی ئە نجومەنی پارێزگای سلێمانی كردووەكە ئێمە ‏‏دەبێت هه ڵوێستمان هه بێت‌و بە جددی باس لە م بارودۆخە بکرێت ‏‏ئەگەرحکومە ت تە نها گرفتی     (قە دەغە کردنی هاتوچۆ)یە، بە رێوشوێنێکی ‏دیاریکراو پرۆسە ی دابەشکردنی موچە ئە توانرێت ‏جێبەجێ بکرێت).‏
وێرای دەست خۆشیم لە ماندوبونی وەزارەتی تە ندروستی و وەزارەتی ناوخۆ ‏وبەتەنگەوە هاتنی بارودۆخەکە بەلام ناکرێت بیرکردنەوەی باش هه رلایە نێك ‏ببینیت دەبێت رووەکانی تریش لە بەرچاوبگیرێت وە بۆهاوکاری زیاترو ‏سەرخستنی دۆخە کە دەبێت وەك هه مووڵاتانی دونیا لەرووی داراییەوە خە ڵك ‏هاوکاری بکرێت هەرچەندە موچە مافی یاسایی هه موو موچە خۆرێکە
شایانی باسە كێشەی دواكەوتنی مووچە یەكێكە لەو كێشانەی تائێستا ‏‏حكومەتی هەرێمی كوردستان نەیتوانیەوە چارەسەری بكات‌و لە ئێستاشدا ‏‏بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە مووچەی فەرمانبەران دواخراوەو ئەمەش ‏‏هاووڵاتیانی تەواو نیگەرانكردووە...‏ ‏
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft