سەبارەت بە دۆخی ئەمڕۆی هەرێمی كوردستان، ‎فراكسیۆنی گۆڕان له‌ (ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق) روونكردنەوەیەكی بڵاوکردەوە كە وێنەیەكی دەست (پێگەی ئەلكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووان) كەوتووە، لەسەرەتای روونكردنەوەكەدا هاتووە: (به‌ هۆی هاتنی په‌تای ‏كوشنده‌ی كۆرۆناوه‌ هاوڵاتیانی هه‌رێم ناچارن له‌ ماڵه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه‌ و, ‏خه‌ڵكی كوردستان ئاستێكی به‌رزی هوشیارییان پیشان داوه‌ له‌ئاست دۆخه‌كه‌. له‌ ‏هه‌مان كاتیش دا خه‌ڵكی خێرخوازی هه‌رێم, بونه‌ته‌ سه‌رمه‌شق له‌ ئاستی جیهان بۆ ‏ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌ ئابورییه‌ خراپه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه له‌سه‌ر چینی هه‌ژار ‏و كه‌م ده‌رامه‌ت...)‏
سەبارەت بەمووچەی هاووڵاتیانیش، فراكسیۆنەكە داوادەكات كە پێویستە ‏حكومه‌تی هه‌رێم ئاوڕبداتەوە له‌ موچه‌خۆران و كاسبكاران و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت ‏و هه‌ژار و, مشور خواردنی ژیانی ڕۆژانه‌یان, نابێت دڵه‌ڕاوكێیه‌كی تر بۆ سه‌ر ‏خه‌م و نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك دروست بكات و ئه‌یه‌وێت له‌ڕێی ده‌ستكاری كردنی ‏موچه‌ی موچه‌خۆران, باری لاری ئابوریی هه‌رێم ڕاست بكاته‌وه‌‏‎.‎‏....لە کۆتایشدا چەند داوایەک لە حکومەتی هەتێم دەکات بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان....
ئەمەی خوارەوەش دەقی روونكردنەوەكەیە:‏‎ 

پێش ده‌ست بردن بۆ موچه‌ی هاوڵاتیان ده‌ست به‌ گیرفانی خۆتاندا بكه‌ن‎. . 
‎ئاشكرایه‌ كه‌ ده‌ركه‌وتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا, ته‌نگژه‌یه‌كی ئابوریی گه‌وره‌ی له‌ ‏ئاستی جیهاندا هێناوه‌ته‌ كایه‌وه‌, كه‌ بێگومان ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ‏ئابوریی عێراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیش دروست ئه‌كات. به‌تایبه‌ت كه‌ نرخی ‏نه‌وت له‌ بازاری جیهانی بۆ ئاستێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو دابه‌زیوه‌‌‏‎. 
‎به‌ هۆی هاتنی په‌تای كوشنده‌ی كۆرۆناوه‌ هاوڵاتیانی هه‌رێم ناچارن له‌ ماڵه‌كانی ‏خۆیان بمێننه‌وه‌ و, خه‌ڵكی كوردستان ئاستێكی به‌رزی هوشیارییان پیشان داوه‌ ‏له‌ئاست دۆخه‌كه‌. له‌ هه‌مان كاتیش دا خه‌ڵكی خێرخوازی هه‌رێم, بونه‌ته‌ سه‌رمه‌شق ‏له‌ ئاستی جیهان بۆ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌ ئابورییه‌ خراپه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه ‏له‌سه‌ر چینی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت. جێی خۆیه‌تی لێره‌دا زۆر سوپاس كادری ‏ته‌ندروستیی هه‌رێم و حكومه‌ته‌ خۆجێییه‌كان به‌ هه‌مو ده‌زگاكانییه‌وه‌ بكه‌ین بۆ ‏به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان به‌ باشترین شێوه‌‏‎. 
‎ئا له‌م ساته‌وه‌خته‌دا حكومه‌تی هه‌رێم له‌بری ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ موچه‌خۆران و ‏كاسبكاران و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ت و هه‌ژار و, مشور خواردنی ژیانی ڕۆژانه‌یان, ‏دڵه‌ڕاوكێیه‌كی تر بۆ سه‌ر خه‌م و نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك دروست ئه‌كات و ئه‌یه‌وێت ‏له‌ڕێی ده‌ستكاری كردنی موچه‌ی موچه‌خۆران, باری لاری ئابوریی هه‌رێم ڕاست ‏بكاته‌وه‌‏‎. 
‎هه‌مو ده‌زانین كه‌ ئه‌م قه‌یرانه‌ پێویستی به‌ چاره‌سه‌ری به‌ ئازار هه‌یه‌. به‌ڵام ڕێی ‏چاره‌سه‌ری دروست‌, نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و هێنانه‌كایه‌ی شه‌فافییه‌ت و, ڕاستگۆییه‌ ‏له‌گه‌ڵ هاونیشتیمانیان‌‏‎. 
‎له‌م ڕوه‌وه‌ ئه‌م پێشنیارانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕو‎:‎
‎‏١‏‎. ‎به‌ زوترین كات وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی ‏ڕێكه‌وتن بكرێ له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی كۆتایی ساڵی ڕابردو تا ‏ده‌رچونی یاسای بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠‏‎. 
‎یان لانی كه‌م هه‌رێم به‌پێی یاسای بودجه‌ی ٢٠١٩, بڕی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیلی ‏ڕۆژانه‌ ته‌سلیمی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌بری ته‌نها موچه‌ هه‌مو به‌شه‌ بودجه‌ی ‏هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ بگاته‌ هه‌رێم‎. 
‎‏٢‏‎. ‎پێویسته‌ هه‌ڵمه‌تێكی به‌رفراوانی چكسازیی ڕیشه‌یی له‌ هەرێم ئه‌نجام برێ ‏له‌پێناو نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و موچه‌ی بندیوار و خانه‌نشینی نایاسایی‎. 
‎‏٣‏‎. ‎به‌ زویی سه‌رجه‌م قه‌رزی حكومه‌ت لای كۆمپانیاكان وه‌ربگیرێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ‏هه‌مو ئه‌و لێخۆشبونه‌ نایاساییانه‌ی له‌ باجی كۆمپانیاكان كراون هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه‌ و, ‏به‌پێی یاسا به‌ركاره‌كان بێ ئاوارته‌ كردن باج به‌سه‌ر هه‌مو كۆمپانیاكان بسه‌پێنرێ‎. 
‎‏٤‏‎. ‎پێویسته‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ٢٥٠ ملیۆن دۆلاره‌ بكرێ كه‌ به‌پێی ڕاپۆرتی میدیا ‏جیهانییه‌كان وه‌ك شیرینی له‌ روسنه‌فت وه‌رگیراوه‌, كێ وه‌ریگرتوه‌ و ‏بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت‎. 
‎هه‌روه‌ها حكومه‌ت ڕونكردنه‌وه‌ بدات له‌سه‌ر ‌ئه‌و یه‌ك ملیار دۆلاره‌ی كه‌ له‌ ‏بانكه‌كانی لوبنان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌‌ و هه‌وڵ بدرێ بگه‌ڕێنرێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ی ‏حكومه‌ت‌‏‎. 
‏٥‏‎. ‎پێویسته‌ سندوقی داهاته‌ نه‌وتی و گازییه‌كان دروست بكرێ و, داهاتی ناوخۆیی ‏شه‌فاف بكرێ و, قاچاخی و سه‌رانه‌ سه‌ندن له‌ خاڵه‌ سنورییه‌كان كۆتایی پێبهێنرێ‎ 
‏٦‏‎. ‎پێویسته‌ موچه‌ی سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی هه‌رێم بكرێته‌ سیستمی بانكی و, له‌و ‏ڕێیه‌وه‌ گه‌نده‌ڵی و موچه‌ی بندیوار بنه‌بڕ بكرێ و, قه‌یرانی نه‌بونی سیوله‌ی نه‌قدی ‏له‌ هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێ و, به‌ شێوه‌ی ته‌ندروست موچه‌ مانگانه‌ دابه‌ش بكرێت‎. 
‎له‌ كۆتاییدا دوپاتی ئه‌كه‌ینه‌وه‌ به‌شداریی گۆڕان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم له‌پێناوی ‏هێنانه‌كایه‌ی چاكسازیی ڕاسته‌قینه‌ و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و هێنانه‌كایه‌ی دادی ‏كۆمه‌ڵایه‌تی بوه‌ نه‌ك به‌شداری كردن له‌ بڕینی قوتی خه‌ڵك و, دژی ئەوەین لەژێر ‏هیچ پاساوێکدا موچەی فەرمانبەران کەمبکرێتەوە و دەسکاری بکرێت. هەڵبه‌ت ‏حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی ده‌سكاریی موچه‌ی نیه‌ كه‌ به‌پێی یاسا ڕێكخراوه‌‏‎.‎
‎فراكسیۆنی گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‎ 
‏٢٧‏‎/ ‎‏٣‏‎/ ‎‏٢٠٢٠‏
‎ 
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft