تا دێت شەپۆلی ناڕەزاییەكان دژی كابینەكەی موستەفا كازمی زیاتر دەبێت...
كەمێك پێش ئێستا (د. یوسف محەمەد) سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) رایگەیاند كە فراكسیۆنەكەیان دەنگ بەكابینەكەی كازمی نادات لەبەر ئەوەی هیچ گەرەنتیەك نییە بۆ دەستەبەر بوونی مافەكانی خەڵكی كوردستان و چارهسهركردنی دۆخی ناوچه جێناكۆكهكان.
ئهم كابینهیه درێژكراوهی كابینهكانی پێش خۆیهتی و نهیتوانی كێشه بونیادییهكانی پێشوو تێپهڕێنێت.
شیاوی باسە كەمێك پێش ئێستاش حەوت ئەندامی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایانگەیاند كە دەنگ بەكابینەكەی موستەفا كازمی نادەن.