ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (11/5/2020) بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر (پڕۆژەی ‏پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، كە لەلایەن رێكخراوی (‏NED‏)ی ئەمریكیەوە پاڵپشتی ‏داریی دەكرێت، بەڕێز (بەختیار عەبدوڵا) راوێژكاری رێكخراوی (‏NED‏)لە هەرێمی ‏كوردستان‌و باكوری عێراق سەردانی  (رێكخراوی ‏كوردستان بۆ هەمووان)یان كرد.‏
لەمیانی كۆبوونەوەیەكدا كە نزیكەی دووكاتژمێر خایاند، گفتوگۆ لەسەر چالاكییەكانی ‏پڕۆژەكە لەماوەی رابردووداكراو دواتریش پلان و بەرنامەی (رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووان) لە داهاتوودا خرایەڕوو.‏
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر گرنگی كاری رێكخراوەیی كرایەوە.‏
لەكۆتایشدا هەردوولا ئومێدیان خواست هەرچی زووترە بارودۆخە ئاسایی بێتەوەو ‏چالاكییەكانی پڕۆژەكە بەردەوامیان پێبدرێت
شیاوی باسە پاش ئەوەی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، لە ماوەی رابردوودا قەدەغەی ‏هاتووچۆ راگەیەندرا، لەماوەیەدا نەتوانرا بەشێك لە چالاكییەكانی (پڕۆژەی پارێزگای ‏سلێمانی‌و نوێنەرانی) ئەنجامبدرێت.‏
پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) تایبەتە بە  (چاودێریکردنی ‏ئەدای نوێنەرانی ‏پارێزگای سلێمانی و بەهێزکردنی ‏پەیوەندیان لەگەڵ هاووڵاتیاندا لە هەردووو ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق‌و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) کە (رێکخراوی ‏کوردستان بۆ ‏هەمووان) بە هاوکاری رێکخراوی ( ‏سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی - ‏NED‏) ‏‏جێبەجێیدەکات.‏
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft