بەمەبەستی گەیاندنی کێشەکانی ناوەندەکانی خوێندنی باڵا و چارەسەرکردنیان، ‏ئەمڕۆ (7/7/2020) شاندێكی (فراکسێۆنی یەکێتی نیشتمانی کـوردستان) ،بەسەرۆکایەتی د.جوان ئیحسان سەرۆکی فراکسیۆن سەردانی وەزارەتی خوێندنی ‏باڵای عێراقی کرد....‏
‏(رێزان شێخ دلێر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌و ‏هاوكات ئەندامی شاندی فراكسیۆنی (یەكێتی نیشتمانی کـوردستان) لە لێدوانێكی ‏تایبەتدا بۆ (پێگەی ئەلیكترۆنی رێكخراوی كوردستان بۆهەمووان) رایگەیاند:‏ (لە میانی سەردانەكەماندا گفتوگۆمان لەسەر كێشەكانی سێكتەری خوێندنی باڵا ‏كرد‌و لەوانەش كێشەكانی وەك: دانپێدانان بە زانکۆ حکـومیەکانی هەرێمی ‏کوردستان کە تاوەکو ئێستا بەشێک لەو زانکۆیانە لە لایەن حکومەتی فیدراڵەوە ‏دانیانپێدانەنراون، هەروەها تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە تایبەت بووبە کێشەکانی ‏خــوێندنی کوردی و بەشی کوردی لە زانکۆکانی بەغدا و کەرکوک بەمەبەستی ‏چـارەسەری کەموکورتیەکانیان‌و لەبەرامبەریشدا وەزیری خوێندنی باڵای عێراق ‏تێگەیشتنێکی زۆر باشی هەبوو بۆ داواکاریەکانمان و بەڵێنی دا بەدواداچوونیان بۆ ‏بكات)‏

 هەروەها نوێنەرەكەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: (بڕیاریشە لە داهاتوودا بۆ ‏هەمان مەبەست وەزیری خوێندنی باڵای عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان ‏بکـات ولەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم هەماهەنگی زیاتر بکەن....)‏
لە كۆتایشدا لەوەڵامی ئەوپرسیارەشدا كە ئایا سەردانەكان بۆ وەزارەتەكانی دیكە بەردەوامیان ‏دەبێت؟ (رێزان شێخ دلێر) رایگەیاند: (بەڵێ بەدڵنیایەوە وەك فراكسیۆنی یەكێتی ‏لەبەرنامەماندایە سەردانی چەند وەزارەتێكی دیكەش بكەین بەمەبەستی ‏دۆزینەوەی رێگا چارەیەك بۆ كێشەو گرفتەكان)‏

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft