لەمیانی چالاکیەکانی پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی) ‏‏(رێکخراوی کوردستان بۆ ‏هەمووان) سەردانی هةريةكة لة بەڕێز عەمید (سالار عبدالله) ‏بەڕێوبەری (پاسپۆرتی ‏پارێزگای سلێمانی) و بەرێز کاک (تالب) بەڕێوبەری (کارتی زانیاری پارێزگای سلێمانی) ‏و (بەڕێوبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی)کرد....‏
لە میانی سەردانەکاندا پاش ناساندنی رێکخراوو کاروچالاکییەکانی، گفتۆگۆ لە سەر ‏‏چالاکییەکی تایبەتی رێکخراو کرا کە بڕیارە لە داهاتوودا بە هاوبەشی ئەنجام بدرێت...‏
بە سوپاسێکی زۆرەوە هەرسێ بەڕێوبەرایەتیەکە رەزامەندیان نواند لەسەر ئەنجامدانی ‏چالاکییەکە ئەنجامدانی چالاکییەکی لەو جۆرەیان بەگرنگ زانی...... ‏
‏(رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) رێكخراوێكی سەربەخۆی بێلایەنی ناحكومی قازانج ‏‏نەویستە، تایبەتە بە كایەو پرسە دیموكراتیەكان‎. ‎لەلایەن رێکخراوی‎ (NED)‎‏ ‎ئەمریکییەوە ‏‏پاڵپشتی دارایی دەکرێت... لە کۆتایشدا بەشێک لە بڵاوکراوەکانی (رێکخراوی کوردستان ‏بۆ هەمووان) پێشکەش بە هەرسێ بەڕێوبەرایەتیەکە کرا....‏
بڕیارە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) لە داهاتوودا چەند چالاکییەکی جیاواز بۆ ‏نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجام بدات...‏
شایانی باسە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) وەک پابەند بوونێک بە رێنماییە ‏‏تەندروستیەکانەوە، ماوەیەک چالاکییە مەیدانیەکانی راگرت.‏

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft