ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری(31-8-2020)هەریەکە لە (د.غالب محمد) و (سەركەوت شەمسەدین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی لقی سلێمانی پۆلیسی گومرگیان كرد.
لەدیدارەكەدا چاویان كەوت بە عمید فەرهاد احمد حسن و ژمارەیەک لە ئەفسەران و گفتوگۆی چڕوپڕكرا لەبارەی وەرگرتنی زانیاری پێویست سەبارەت بە کێشەکانی پەیوەست بە ئەفسەرو کارمەندان و کاری ڕۆژانەی بنکە سنورییەکان. هەردوو پەرلەمانتاریش بەڵێنیاندا كاری تەواو بكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان بەهاوكاری لایەنە پەیوەندیدارەكان لە حكومەتی فیدڕاڵی.



SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft