موچەی مانگەکانی (4،5،6،7،8) فەرمانبەرانی فیدڕاڵی رەزامەندی لەسەردرا
ئەمرۆ (جوارشەممە) بەرواری (8/9/2020) هەریەکە (ئەحمەد حاجی رەشید، د.غالب محمد، سەرکەوت شەمسەدین) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی  وەزارەتی ناوخۆی عێراق کردو پرسی موچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵی (رەگەزنامە و کارتی نیشتمانی، پاسپۆرت، نشینگە) توانرا پرسی موچەی ئەو پێنج مانگە یەکلای بکەنەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ناوخۆی فیدڕاڵیدا.
لە کۆبونەوەکەدا لەگەڵ (لیوا عسام) بەرێوەبەری گشتی دارایی وەزارەتی ناوخۆ پرسی موچەی فەرمانبەرانی فیدڕاڵی تاوتوێکرا کە ماوەی پێنج مانگە دواکەوتووە، ناوبراو واژۆی لەسەر تەمویلی موچەی ئەو فەرمانگە فیدڕاڵییانکرد و هەر ئەمرۆ سەرۆک وەزیران واژوی لەسەر ئەکات و پارەکە رەوانەی هەرێم ئەکرێت.
لە وەڵامی پرسیارێکی (پێگەی ئەلیکترۆنی رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)دا، سەبارەت بە ناردنی کاتی مووچەی ئەو (5) مانگە بۆ فەرمانگە کانی هەرێم، (سەرکەوت شەمسەدین) ریگەیاند: (دەبێت لە یەک دوو رۆژی داهاتوودا وەزارەتی دارایی عێراق مووچەکە بنێرێت)
"بەپێی بریارەکە بۆهەر مانگێک (یەک ملیار وهەشت سەد) ملیۆن دینار بۆ هەرێم دەنێردرێت کە دەبێت بێ لێبرین موچەی ئەو پێنج مانگە دابەشبکرێت و هیچ بیانوییەک نیە بۆ لێبرین یان دواخستنی موچەی ئەو فەرمانگانە چونکە سەرەڕای ئەو پارەیەی بەغداد دەینێرێت داهاتی ئەو فەرمانگانەش لای حکومەتی هەرێمە و بۆ بەغداد ناگەرێتەوە. بۆیە هەر بریارێک بۆ کەمکردنەوەی موچەی ئەو فەرمانگە فیدڕاڵیانە لەلایەن هەرێمەوە لێپرسینەوەی لێدەکەوێتەوە." ئەمە گوتەی هەرسێ نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی بوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە ئەگەری بڕینی بەشێک لە مووچەی ئەو فەرمانبەرانە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە....


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft