بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی کوشتنی دوو خوشکەکەی چەمچەماڵ کەلە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن باوکیانەوە کوژران... (ڕێزان شێخ دلێر) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی قەزای چەمچەماڵی کرد..
ڕێزان شێخ دلێر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند" بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی کوژرانی دووخوشکەکە بەیاوەری (شۆخان ئەحمەد) بەرپرسی ڕێکخراوی (Wola)  لەگەڵ هەریەک لە قائیمقام و دادوەری لێکۆڵینەوە و داواکاری گشتی چەمچەماڵ بەڕێوبەری پۆلیسی چەمچەماڵ و بەڕێوبەری بنکەی ڕووبەڕوبونەوەی توندوتیژی و بنکەی پۆلیسی چەرموو کۆبوونەوە و داوامانکرا هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ دۆزینەوەی بکوژی ئەو دووخوشکە کە لەیاسا هەڵهاتوە لە ئێستا و باوکی و براکەی تۆمەتبارن لە ڕووداوەکە".
شێخ دلێر وتیشی" سوپاسی قایمقامی چەمچەماڵ دەکەین کە ناشتنی وماڵئاوای کردنی تەرمی ئەو دووخوشکەی لە ئەستۆ گرتووە و هەروەها داوامانکردوە فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباران گشتاندنی بۆ بکرێت بۆ تەواوی عێراق ئێمە هەڵدەستین بەگەیاندنی و چاودێری کردنی داواکە لەلایەنی حکومەتی و پۆلیسی و فیدڕاڵەوە بۆ ئەوەی بکوژی ئەو دوو کچە لەلایەن هێزەکانی فیدڕاڵیشەوە گەڕانی بۆ بکرێت و ناوی بدرێت بەسەرجەم پارێزگاکان بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێک بێت دەستگیربکرێت".
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft