پاش ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژرادنەکانی عێراق داوی بڕی (350) سێسەدو پەنجا  ملیۆن دۆلاریان کرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پیشوەختە، کە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا ئەنجامبدرێت...
لايخۆیەوە (بڵێسە جەبار فەرمان) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەم کارەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بە لە ناوبردنی ئابوری وڵات ناوبرد....
بە گوتەی نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی "تێچووی یەک دەنگدەر لە جیھان دا لە نێوان 4 بۆ 6 دۆلارە و ژمارەی تێکرای دەنگدەرانی عێراق 26 ملیۆنە.
واتا دەبێت تێچووی ھەڵبژاردنە پێشوەختەکەی عیراق لە نێوان 104 بۆ 155 ملیۆن دۆلارە بێت، بەڵام کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان داوای 350 ملیۆن دۆلاری دەکەن.
لە کۆتاییدا بڵێسە جەبار دەپرسێت:"ئایا ئەم ھەڵبژاردنە بۆ رزگارکردنی میلەتە یا بۆ لەناوبردنی ئابوری وڵات؟"

SHARE

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2023 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft