ئەمڕۆ (یەکشەممە) بەرواری (13/12/2020) بەشێك لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی ‏لەئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق ‌ودەستەی ‏سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگاو  و بەشێكی زۆر لە ‏ئەندامانی (ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی)، لە مەراسیمێكی تایبەتدا (رێكخراوی ‏كوردستان بۆ ‏هەمووان ) شەشەم راپۆرتی خۆی ‏بڵاوكردەوە بە ناوی  (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)‏‎.‎
لەسەرەتای مەراسیمەكەدا بەڕێز (ئاواز سەلیم) سەرۆكی (رێكخراوی كوردستان بۆ هەمووان) ‏وتەی ‏رێكخراوی پێشكەشكرد‌و ‏لەبەشێكی وتەكەیدا وتی: (کۆبوونەوەی یٔەمڕۆمان هاوکاتە لەگەڵ خۆپیشاندان و ‏داواکاریی چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە پارێزگاکەماندا، بە داخەوە کە کار گەیشتووەتە رشتنی خوێنی خۆپیشاندەران لەلایەک و ‏پەنا بردن بۆ سوتان و ماڵوێرانی ناوەند و دامەزراوەکان لەلایەکی دیکە، یٔەوەی دەگوزەرێ بەرەنجامی کەڵەکە بوونی کێشەکان و ‏نەبوونی بەرچاوڕوونی و چاودێرییە لەسەر داوا و خواستی هاووڵاتیان و کار نەکردن بە یاسا و پرۆژەو پیشنیازەکان بۆ چاکسازی ‏ڕاستەقینە، لەم ڕووەوە نیگەرانی خۆمان لە یٔاست دۆخی ناجێگیری پارێزگای سلێمانی دەردەبڕین و خوازیارین هەمووان بەیٔەرکی ‏بەرپرسیارانەی خۆمان هەستین و رێنیشاندەر و یارمەتیدەر بین و ژیان بهێنینەوە باری یٔاسایی خۆی، چیتر جەرگی دایکانی خێر ‏لەخۆ نەدیو نەسوتێ و ماڵوێرانی و ناجۆری نەکەینە دیاری رۆژەکانمان و یٔەوەی بونیاتنراوە لەناونەچێ‎. ‎بەرێزان، وەكو یٔاشکرایە ‏یٔەرکی)‏
‏ (قۆناغەی کە ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان و عێراقی پێدا تێپەڕدەبێت، لە ‏هەمووکات زیاتر پێویستی بە کارایی دەسەڵاتی چاودێرییە، تاچیتر داهاتی وڵات ‏بە فیڕۆنەچێت و تەنها لەخزمەتی گروپێکدا نەبێت...‏
ئەوەی لەم دۆخەی ئێستادا دەگوزەرێت، کاندیدو لایەنە سیاسییەکان بەزیادەوە ‏چارەسەری گونجاویان لە  (بەرنامەی هەڵبژاردن)ەکانیاندا بۆ دۆزیوەتەوە.... بۆیە بە ‏پێویستی دەزانین ئەوە بیری نوێنەرانی هەڵبژیردراو بهێنینەوە کە لە کاتی ‏بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، هاووڵاتیان گوێدەگرن، بەڵام دوای هەڵبژاردن و ‏سوێندخواردنی نوێنەران، هاووڵاتیان کرداریان دەوێت... نەک گوفتار.). ‏
پاشان لەلایەن (ئارام كەمال)بەڕێوبەری پڕۆژەوە، پوختەیەك لە راپۆرتی شەشەم خرایەڕوو‎.‎
دوابەدوای خستنەڕووی راپۆرتەكەش بەشدار بووان راوسەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر ‏راپۆرتەكەو ‏پڕۆژەكەی رێكخراو خستەڕوو.‏
دواتر هەریەكە لە  ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ‏پارێزگای سلێمانی وتەیەكیان ‏پێشكەشكردو تیایدا وێڕای ‏دەستخۆشیان لە (رێكخراوی كوردستان بۆ ‏هەمووان) هاوكات ئامادەكردنی ‏راپۆرتەكەیان بەرزنرخاند ‌و ئەوەیان دووپاتكردەوە كە ‏گرنگە ‏هەمیشە پەیوەندیەكی بەردەوام هەبێت لە ‏نێوان هاووڵاتیان‌و نوێنەرانیاندا... لەبەشێكی دیكەی ‏وتەكەیاندا، باسیان لە هەندێك لە ‏رێگریەكان كرد كە ‏بوونەتە بەربەست لەبەردەم ئەندامانی ‏ئەنجومەنی نوێنەراندا.... لە كۆتایشدا هیوای بەردەوامیان بۆ پڕۆژەكە ‏‏دەبڕی. ‏
‏ شایانی باسە ئەم راپۆرتە بەشێكە لە پڕۆژەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی) كە ‏لەلایەن  رێكخراوی‎ ‎‎(NED)‎ی ئەمریكییەوە  پاڵپشتی ‏دەكرێت‎.‎
كلیك لەم لینكە بكە بۆ بینینی وێنەكان:‏


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft