پاش ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوێکی ئاڕاستەی پاریزگای سلێمانی کرد، سەبارەت بە ‏لێخۆشبوون لە بڕی (٦٠٠٠٠) هەزارەی کەلەدەروازە سنورییەکان لەبری پشکنین لە ‏خوێندکاران وەردەگیرێت... بۆ ئەو مەبەستە پارێزگاری سلێمانی بەنوسراوی ژمارە ‏‏(۲٠/۷۲٤۳) لە(۸_ ۱۱ _۲٠۲٠) نووسراوی ئاڕاستەی‎ ‎وەزارەتی تەندروستی کرد، ‏وەزارەتیش  لە (13/12/2020) بە نوسراوی ژمارە (14408) رەزامەندی لەسەر ‏پێشنیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەربڕی ‏
لەو بارەیەوە (ئەکرەم شەریف) تایبەت بەپێگەی ئەلیکترۆنی (رێکخراوی کوردستان بۆ ‏هەمووان) وتی: (سوپاس بۆ خودا و دڵسۆزان هەوڵێکمان ئەنجامی هەبوو‎. ‎مانگی ۱۱ی ۲٠۲٠ لەڕێگەی بەڕێز مامۆستا ‏ئیدریسەوە کە بەڕێزییان خوێندکاری دکتۆرایە لەدەرەوەی هەرێم لەئێران ، داواکارییەکی بەتەواوی بەراییەکانەوە هێنایە لای بەندە ‏لەئەنجومەنی پارێزگا ، بەندەش وەک ئەرکی خۆم دەست و برد لەگەڵ بەڕێز مامۆستای ناوبراو داواکاریەکەم بردە لای بەڕێز ‏جێگری سەرۆکی ئەنجومەن و بەڕێزییشیان زۆر دڵسۆزانە هیمەتی کردو ڕاستەوخۆ داواکاری و یاداشتەکەی بردە لای بەڕێز ‏پارێزگار، بۆ لێخۆشبوون لەو بڕی (٦٠٠٠٠) هەزارەی کەلەدەروازە سنورییەکان لەبری پشکنینیان لێیان وەردەگیرێت ، ئەوە ‏جێگەی خۆشحاڵیمانە بەڕێز وەزیری تەندروستی فەرمانی لێخۆشبوونی لە ۱۳ _ ۱۲ _۱۲ بۆ مەبەستی دیاریکراو دەرکرد‎. ‎جێگەی ‏ئاماژە پێدانە خاتوو (خدیجە عبدالجبار)ی ئەندامی ئەنجومەن و هاوپیشەشم ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو لەبەجێ و بەئەنجام گەیاندنی ئەم ‏داواکارییە ڕەوایە‎ . ‎وێڕای پیرۆزبایمان لەوخوێندکارانەی کە سوودمەند دەبن لەو فەرمانە ، سوپاسی تەواوی ئەو لایەن و بەڕێزانە ‏دەکەم کەهیمەتیان کرد بۆ بەئەنجام گەشتنی ئەو داواکاریە‎ .‎‏)‏




SHARE
موازەنەی 2021 (3،4)
هۆشیار عەبدوڵا
بەهەرێم بوونی سلێمانی
رەسوڵ عبدالله ابراهیم

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft