ئەمڕۆ (پێنج شەممە) بەرواری (17/12/2020)هەریەکە لە (د. موسەننا ئەمین، د. رێبوار ‏کەریم، د.غالب محەمەد، ئەحمەد حەمە رەشید، سەرکەوت شەمسەدین) نوێنەرانی ‏پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)، لە تەلاری (ئەنجومەنی نوێنەرانی ‏عێراق) لەگەڵ بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازیدا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا، لە ‏کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا کێشەکانی تایبه‌ت بە مووچە و بژێوی مووچه‌خۆران و ‏مامۆستایانیان خستووەتە‌ڕوو...‏
بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و مامۆستا و ‏فەرمانبەران شاندێک لە نوێنەری (مامۆستایانی ناڕازی) هەرێمی کوردستان سەردانی ‏بەغدادیان کرد.‏
لە میانی سەردانیکردنەکەشدا چەند دیدارێکیان سازداوە لە گەڵ هەریەک لە (سەرۆک ‏کۆماری عیراق و سەرۆک و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ‏لیژنەی دارایی و چەند لایەنێکی سیاسی عێراقی)‏
شایانی باسە بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیان لە چەند مانگی رابردوودا، مامۆستایان و ‏فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چەند جارێک خۆپێشاندانیان ئەنجامدا و بەهۆیەوەش ‏گرژی و تووندووتیژی کەوتە نێوان خۆپێشاندەران و هێزە ئەمنییەکان. ‏

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft