ئەمڕۆ (دووشەممە) بەرواری (11/1/20221) بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر چالاکییەکانی پڕۆژەی نوێی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) کە (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) بە پاڵپشتی رێکخراوی (NED) جێبەێددەکات، هەروەها بۆ پتەوترکردنی پەیوەندی و هەمانگی نێوان هەردوولا شاندێکی (رێکخراوی ‏کوردستان بۆ هەمووان) سەردانی (نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ی ‏کرد...‏
لەمیانی سەردانەکەدا بە ئامادەبوونی هەریەکە لە بەڕێز (ئاری سەڵاحەدین) بەڕێوبەری ‏نوسینگەو بەڕێز (بنار عوسمان) سکرتێری نوسینگەی سلێمانی، باس لە گرنگی ‏نووسینگەکانی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە پارێزگاکاندا کرایەوە، کە تاکە ‏نوسینگەیەکی فەرمییە کە هاووڵاتیان دەتوانن لە رێگەیانەوە کێشەو گرفتەکانی خۆیان ‏بگەیەننە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)و هەروەها راستەوخۆش لەگەڵ نوێنەرانی ‏پارێزگاکەیاندا گفتوگۆ بکەن....‏
لەتەوەرێکی دیکەی سەردانەکە جەخت لە گرنگی راپۆرتەکانی چاودێری و بەدواداچوون بۆ ‏نوێنەرانی هەڵبژێردراو کرایەوە...‏
شایانی باسە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەرتاسەری عێراقدا (25) نوسینگەی لە ‏پارێزگاکاندا کردووەتەوەو لەو ژمارەیەش (6) نوسینگەیان لە هەرێمی کوردستاندان، ‏نوسینگەی سلێمانیش لە (8/1/2008)دا کراوەتەوە پاڵپشت بە بڕیاری دەستەی ‏سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە (6/7/2007)دا تایبەت بە کردنەوەی ‏نوسینگەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە پارێزگاکاندا،  مەبەست لە كردنەوەی ئەم نوسینگانە ‏لەهەموو پارێزگاكان بۆ كۆكردنەوەی ئەندامانی پارێزگاكەیە لەناو یەك فەرمانگەدا و ئاشنابوونی ‏هاوڵاتیان بەو نوێنەرانەی كە لەڕێگەی ئەوانەوە بوونەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران‎.‎
لەکۆتایشدا (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) هاوکاری و هەماهەنگی بەڕێوبەرو ستافی نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی لە ماوەی دووساڵی رابردوودا بۆ تیمی پڕۆژە بەرزنرخاند.


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft