لە (19/10/2020)دا (ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی) نوسراوی ژمارە (624) ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکات، ‏سەبارەت بە ناردنی زانیاری لەسەر  خەرجی و داهاتی هەریەکە لە (پارێزگای سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین)....‏
وەزارەتی داراییش لە (24/12/2020)دا بەنوسراوی ژمارە (17/3/ 9167) بەم شێوەیە وەڵامی ئەجومەنی پارێزگای سلێمانی دەداتەوە:‏
1.‏ تاکو ئێستا زانیاری لەم شێوەیە نەدراوە بە هیچ پارێزگایەک.‏
‏2.‏ بۆ ناردنی ئەم زانیاریانە پێویستە رەزامەندی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران وەر بگیرێت بۆ ئەم مەبەستە.‏
شیاوی باسە چەندینجار ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراوی ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە بۆ زانینی داهات و ‏خەرجی پارێزگاکە، بەڵام تائێستا هیچ لایەنێک ئامادە نەبووە ئەو زانیاریانە بداتە ئەنجومەنی پارێزگا، لە کاتێکدا دەستکەوتنی ‏ئەم زانیاریانە هێندە قورس نین بۆ باڵاترین دەسەڵاتی پارێزگاکان بەمەرجێک ساڵانە پێشوەخت ئەنجومەنەکان  لەگەڵ ‏پارێزگارو بەڕێوبەرایەتییە گشتیەکان کار لەسەر ئەو پرسە بکەن هەماهەنگییان هەبێت....‏
‏ یاسای ژمارە (3)ی ساڵی (2009) لە ماددەی بیست و حەوتەم بەم جۆرە باس لە داهاتی پاریزگاکان دەکات ئەم زانیاریانەش ‏پێویستە لە بەردەست پارێزگارەکاندا هەبن:‏
داهاتی دارایی پارێزگا لەمانەی خوارەوە پێكدێ‌:‏
یەكەم: ئەوەی كە حكومەتی هەرێم لەناو بودجەی گشتی هەرێمدا بۆ ‏پارێزگای تەرخان دەكات.‏
دووەم: ئەو داهاتانەی كە پارێزگا دێتە دەستی لە ئەنجامی ئەو ‏خزمەتگوزارییانەی كە پێشكەشی دەكات و وەزارەتی دارایی لەو ‏داهاتانە ‏ئاگادار دەكاتەوە كە وەدەستی هاتوون.‏
سێیەم: ئەو پیتاك و بەخششانەی كە بەرەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران ‏دێـتە دەستی.‏
چوارەم: ئەو داهاتانەی كە لە فرۆشتن و بەكرێدانی ماڵی گواستراوەی ‏دەوڵەت بەپێی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێم وەدەستی ‏دێنێ.‏


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft