ئەمڕۆ (دووشەممە) (18/1/2021) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا  لە شاری بەغداد (فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) لە ‏‏(ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی (2021)ی عێراق راگەیەندراوێکی بۆ رایگشتی بڵاوکردەوە‎.‎
لەراگەیندراوەکەدا هاتووە: ( پێویستە حکومەتی هەرێم ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ فیدڕاڵ جێ بەجێ بکات، جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە ‏هۆکارە بۆپێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم‎.‎‏) ‏
هەروەها لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەشدا هاتووە: ( داواکارین حکومەتی هەرێم وەک دەستپێشخەریەک لەئێستاوە بڕە نەوتی ‏دیاریکراو بدات بە فیدڕاڵ‎.‎‏)‏
لە کۆتایشدا (فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان) لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) رایدەگەیەنێت: ئەگەر ئەم داوایەمان ‏جێبەجێ بکرێت کەشێکی ئاسایی بۆ ڕێکەوتن و تێگەیشتنی فیدڕاڵ و هەرێم دێتە ئاراوە‎.‎

ئەمەی خوارەوەش دەقی راگەیەندراوەکەیە:

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft