گرفتی خەرجنەکردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم و موچەی فەرمانگە ی هەرێم لەو بابەتانەن کە ماوەیەکی زۆرە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی کار بۆ چارەسەرکردنیان دەکەن.
لەم بارەیەشەوە (د.رێبوار کەریم) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) روونکردنەوەیەکی بڵاو کردەدوە، لە روونکردنەوەکەدا، نوێنەرەکەی پارێزگای سلیمانی رایدەگەیەنێت کە بڕیاری خەرجکردنی (286) ملیار دیناری گەنمی ساڵانی (2014، 2015، 2016) درا، کە دەکاتە نیوەی موستەحاقاتەکانی جوتیاران.... 
هەروەها ناوبراو داوا لە جوتیاران دەکات کە "ئەوەلیاتەکانتان ئامادەبکەن، چونکە بەزوترین کات دابەش دەکرێت"
لە بەشێکی دیکەی رونکردنەوەکەشدا، (د. رێبوار کەریم) سەبارەت بە بە موچەی فەرمانگە فیدراڵیەکانی هەرێم ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆ جارێکیتر جەختیان کردەوەتەوە لەسەر گۆڕینی شێوەی پێدانی موچەکانیان. لەجیاتی ئەوەی بدرێتە دەستێکی نائەمین لە هەرێم. ئەوا با راستەوخۆ بدرێتە دەست فەرمانبەران خۆیان. ئەوانیش بەتەواوی هاوڕان و بەزوترین کات ئەم بابەتە چارەسەر دەکەن."


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft