ئەمڕۆ چوار شەممە (3/2/2021) ، هاوپەیمانیی هیوای کوردستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کرد.
لە میانی سەردانەکەدا چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەسەرکرا، لەوانەش:
1-  پرسی گۆڕینی پەیوەندیی نێوان هەرێم و حکومەتی ئیتیحادی بۆ پەیوەندیی هاوکاری و تەواوکاری
2-   پشکی هەرێمی کوردستان لە موازەنەی فیدراڵیی 
3- شایستە داراییەکانیی جوتیاران و فەرمانگە فیدراڵییەکان 
4- کێشەی فەرمانبەرانی بەنداوەکانی هەرێم و زیندانیانی سیاسیی و شەهیدان 
5- ئەو گرفتانەی تر کە لە مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە 
6- دۆسێی ماف و ئازادییەکان لە کوردستان 
 هەروەها هاوپەیمانیەکە داوای لە  سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە  هەوڵەکانی بۆ ئازادکردنی زیندانیەکانی دهۆک و بادینان بخاتە گەڕ...
شایانی باسە ئەمە چەندینجارە نوێنەرانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانە دەدەن ... 
 (هاوپەیمانیی هیوای کوردستانی) لە (11/1/2021) لە  فراکسیۆنەکانی (گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، ‏سەربەخۆ، ئایندە) پێکهێنراو زۆرینەی ئەندامانی هاوپەیمانیەتیەکە لە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانین لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft