پاش ئەوەی ڕۆژنامەی (ئەلسەباح)ی عێراقی لە زاری ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئاشكرای كرد كە هەوڵێك هەیە پەیوەندی راستەوخۆی سلێمانی لەگەڵ حكوومەتی عێراق. لە بەرامبەردا (د.بەھار مەحموود) نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) لە فراکسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێکیدا بۆ (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، پەیوەندیی ڕاستەوخۆی پارێزگای سلێمانی بە بەغداوە داواکارییەکە تاوەکو ئێستا جێگەی نەکراوەتەوە و تەمەنا دەکەین شتی وا ڕوونەدات، چونکە “ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتن بکات و ھەموو فراکسیۆنە كوردستانییەكان پێکەوە دەنگ لەسەر ڕێککەوتنەکە بدەین”. نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی ئاشكرا كرد: “خودی خۆم لەگەڵ ئەو پیشنیارەدا نیم پارێزگای سلێمانی پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە بەغداوە ھەبێت، چونکە زیانی بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە، بەڵام کاتی ئەوە ھاتووە لایەنە سیاسییەکان پێکەوە بە گشتی كار بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بكەن، چونکە ژیانی خەڵکی باش نییە و قەیرانی دارایی تەنگی بە ھاوڵاتییان ھەڵچنیوە”.
هەروەها ناوبراو لەکۆتایشدا دەڵیت “مامەڵەی ڕاستەوخۆی سلێمانی بە بەغداوە پێشنیارێکی واقیعی نییە و ھەرێمی کوردستان لەت دەکات، بۆیە خودی خۆم لەگەڵ ئەو پێشنیارەدا نیم”.

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft