چەند جارێکە نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) بە دواداچوون بۆ پرسی (موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان) دەکەن، بەڵام تائێستا ئەم پرسە نەتوانراوە چارەسەر بکرێت...بۆ هەمان مەبەست ئەمڕۆ(شەممە) (6/2/2021) هەریەکە لە (ئەحمەد حاجی رەشید) و (هۆشیار عەبدوڵا) نوێنەرانی پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) وەک لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە (تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک) بڵاویان کردۆتەوە، لە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیری سەرچاوەکانی ئاو سەبارەت بە موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان قسەیان کردووە....
لەبەرامبەریشدا وەزیری سەرچاوەکانی ئاو پێێ راگەیاندون" چەند جارێک داومان کردوە ڕاژە و موچەیان بگوازرێتەوە سەر وەزارەتی ئێمە، هەریم قبوڵی نەکردوە و نەهاتوە بە دەممانەوە"، هەروەها وەزیری سەرچاوەکانی ئاو ئاماژەشی بۆ ئەوە کردووە  کە دوو هەفتەیە داوای دیداری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کردوە بۆ چارەسەری ئەو پرسە.نوێنەرانی پاریزگای سلێمانی لە لیژنەی دارایی (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)  رەخنەیان ئاڕاستەی وەزیر کردووە کە چۆن تا ئێستا بۆ چارەسەری ئەو پرسە زیاتر نەجوڵاوە؟هەروەها بڕیاریان داوە لەو چوارچێوەیەدا وەک لیژنەی دارایی لەناو یاسای موازەنەدا رێگە چارەی کێشەکانیی فەرمانبەرانیی بەنداوەکان و فەرمانگە ئیتیحادییەکان بە دەقێکی تایبەت جێکەوت بکەین.شیانی باسە پرسی مووچەی بەنداەکانی هەرێم، لە ساڵانی رابردوودا نوێنەرانی پاریزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) چەندجارێک بە دواداچوونیان بۆ پرسی (موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان) کردووە، بەڵام تائێستا نەتوانراوە ئەم پرسە چارەسەر بکەن...
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft