رۆژی یەكشەممە بەرواری (7/2/2021) لە شەشەمین ساڵیدا بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی و ‏نوێنەرانی) لە وەرزێکی نوێدا میوانداری هەریەكە لەبەڕێز بەڕێزان (ئیسماعیل عەلی) و ( رێکەوت محەمەد)  لە ئەنجومەنی (پارێزگای سلێمانی) پێشكەشكرا‎...

ئیسماعیل عەلی:

ئیشکردن لە سەر دەروازە سنوریەکان کارێکی قورسە

گەندەڵی و قاچاخچێتی سیستماتیک کراوەو بەیاسا پەردە پۆشکراوە

 

‎ لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا  بە میوانداری بەڕێز(ئیسماعیل عەلی) گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1.گرفتی قەزاو ناحییەکان، بەدەر لەو کێشانەی کە بەهۆی قەیرانی داراییەوە دروست بوون
2. گرفتی دەروازە سنوریەکان. 
3. ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی و چاودێری مەرزەکان. 
4. بڕی داهاتی مەرزەکان

رێکەوت محەمەد:

لامەرکەزی و بەهەرێم بوون و گەڕانەوە بۆ بەغداد هەرسێکیان دەستورین ، بەڵام لەئێستادا لامەرکەزیەتی دارایی و ئیداری چارەسەرە 

چارەسەری کێشەی مووچەخۆران لە بەغدادەوە دەکرێت



لە بەشی دووەمی بەرنامەکەشدا بە میوانداری (رێکەوت محەمەد) ‏گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوەرانە کرا:‏‏
1. داواکاریی لامەرکەزی و بەهەرێم بوون و گەڕانەوە بۆ بەغداد دەکرێت.
2. هەنگاوەکانی دوای ئامادەکردنی پڕۆژەی بۆ لامەرکەزی لە ئەنجومەنی پارێزگا.
3. رێگری سەرەکی لە جێبەجێنەکردنی لامەرکەزیدا. 
4. هەڵوێستی ئەنجومەنی پارێزگا لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی  لامەرکەزیدا 

بەرنامەی (پارێزگای سلێمانی‌و نوێنەرانی)، بەرنامەیەكی هەفتانەی تایبەتە (رێكخراوی كوردستان ‏بۆ ‏هەمووان) بەهاوكاری‎ ‎رێكخراوی‎( NED)‎ئەمریكی لەرادیۆی (نەوا)وە رۆژانی‏‎ )‎یەكشەممە‎(‎ كاتژمێر ‏‏(1:00) بۆ (2:00)ی پاشنێوەڕوان راستەوخۆ بەمیوانداری نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە ‏‏(ئەنجومەنی ‏نوێنەرانی عێراق)‌و (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) پێشكەشدەكرێت‎‏ بۆ رۆژی دواتریش بەرنامەکە دووبارە پەخشدەکرێتەوە.... ئامانج لە بەرنامەکەش پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییە لە ‏نێوان هاووڵاتیان و نوێنه‌رانی پارێزگای سلێمانی‌‏‎.‎
بۆ گوێگرتن لە تەواوی بەرنامەکە، کلیک لەم لینکە بکەن:
https://www.radionawa.com/Ku/show-detail.aspx?jimare=145

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft