لەسەرداوای بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بازیان ولە پێناوی ژینگەیەکی تەندروست و پیشەسازیەکی پێشکەوتوو لە پارێزگای سلێمانی، 
رۆژی (دووشەممە) (8/2/2021)، بەئامادەبونی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و لیژنەی تەندروستی وژینگە لیژنەی پیشەسازی ووزەی ئەنجومەنی پارێزگا،  کۆنفرانسی ژینگەیی بۆشێوازی لەناوبردنی پاشەرۆی کارگەو ژووری پلاستیکی وکێڵگەی پەلەوەریەکان وئاژەڵیەکان بەشێوەی زانستی وتەندروست لە بازیان بەتایبەتی و سەرجەم قەزاو ناحیەکان بەگشتی ئەنجامدراو... لەپێناو دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی گونجاو بەپێی ستانداردی ئیقلیمی یان جیهانی بۆ فەراهەمکردنی ژیانێکی ئاسایی و سەلامەت بۆ ھاوڵاتیان و نەھێشتنی کەموکوری کارگەکان لەرووی چارەسەری پاشماوەی دوکەڵکێش ئاوەڕۆ و پاشماوەکانی تری کارگەکان،،ئەمەش لەرێگای لیژنەیەکی پسپۆرو شارەزاوە بە پشتیوانی ئەنجومەنی پارێزگاو پارێزگای سلێمانی ولایەنەپەیوەندیدارەکان.
لەم بارەیەوە (رێبوار ئەحمەد) سەرۆکی لیژنەی تەندروستی وژینگەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ پێگەی ئەلیکترۆنی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) رایگەیەند: (پێکهێنانی ئەم لیژنەیە کاریکی گرنگەو چەندینجار مەترسی ئەو کارگانە لەسەر ژینگەو تەندروستی هاووڵاتیانی سنوری بازیانمان گەیاندووە بەلایەنە پەیوەندیدارەکان)
هەروەها ناوبراو وتی:  (حکومەت هاوکاری ئەو بابەتانە ناکات کە پەیوەندی راستەوخۆی بەتەندروستی هاووڵاتیانەوە هەیە)
لەکۆتایشدا (رێبوار ئەحمەد): (لیژنەکەمان بەردەوام دەبێت لە بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتەو پەیوەندی بەردەوامی دەبێت لە گەل ئەو لیژنەیەی کە پێکهێنراوە)
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft