ئەمڕۆ (دووشەممە) (22/2/2021)  رێـكخراوی كـوردستان بـۆ هـەمووان   بەهاوكاری رێكخراوی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی NED) ئەمریكی، هەستا  بە ئەنجامدانی گفتوگۆیەکیکراوە تایبەت بە کێشەوگرفتەکانی (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی)
  چالاکیەکە بە میوانداری هەریەکە لە بەڕێزان  (د.رێبوار کەریم) و(رێزان شێخ دلێر) نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) ئەنجامدار، بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسی بەش و بەڕێوەبەرایەتیەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و پەیامنێرانی دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەڕێوەچوو، سەبارەت بە كێشەو گرفتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕووی خەرج نەكردنی بودجەی پێویست بۆ نۆژەنكردنەوەی بەش و دابینكردنی پێداویستیە لۆجستیەكانی فڕۆكەخانە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقی یاخود لەبەشی ئەو هاوكاریانەی كە دەبەخشرێت لەلایەنە نێودەوڵەتی و دەرەكیەكانەوە، ئەمە جگە لە گرفتە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و كۆمپانیای هیڵی ئاسمانی عێراقی و گرفتی دیكەی هونەری و تایبەت بە بواری ئاسایش.
سەرەتا هەریەکە لە (د.رێبوار کەریم) و(رێزان شێخ دلێر) کورتەیەک لە ئەرک و دەسەڵاتەکانیان و رێگریەکانی بەر دەمیان باسکرد...
دواتریش بەڕێز (ئەندازیار تاهیر) بەڕێوەبەری گشتی (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی)
 كێشەو گرفتەكانیان هەروەها پێشنیارو سەرنجی خۆیان بۆ نوێنەرەكانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) خستەڕوو، هەروەها داواشی لە نوێنەرانی پارێزگای سلیمانی کرد لە هەوڵی جدیدا بن بۆ بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کێشەکان.
داوابەدوای ئەوەش گێپرسراوانی بەشە جیاجیاکانی (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی) گرفت و کێشەکانی بەشەکانیان خستەڕوو...
 بەڕێوبەرایەتیە فیدراڵییەکان و ئەوانەشی کە بە جۆرێک لە جۆرەکان پەیوەندیان بە حکومەتی فیدراڵەوە هەیە لە نێوان هەرێم و بەغدادا دووچاری چەندین كیشەو گرفت بوونەتەوە، بێگومان بوونی ئەم كێشەو گرفتانەش راستەوخۆ گرفت بۆ هاووڵاتیان دروست دەكەن و ئەوان باجی كێشەكان دەدەن...
لە كۆتایشدا هەریەکە لە (د.رێبوار کەریم) و(رێزان شێخ دلێر) بەڵێنی ئەوەیاندا بەجدی بەدواداچوون بۆ ئەو كێشەو گرفتانە بكەن، هەروەها پەیوەندیشیان لەگەڵ بەڕێوبەرایەتیەكان بەردەوام دەبێت‌و هاوكاری و هەماهەنگیان زیاتر لەداهاتوودا دروست دەكەن.
شیاوی باسە چالاکییەکە لەلایەن (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی) و نوێنەرانی پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)ەوە بەرزنرخێنرا.
بۆ بینینی وێنەکان کلیک لەم لینکە بکە:
https://www.keodd.org/galleryview?photo=6028

SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft