ئەمڕۆ (یەک شەممە) (28/2/2021) (ئارەزوو مەحمود) ئەندامی لیژنەی (لاوان و وەرزش) و نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە (ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق) سەردانی ئۆفیسی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەموان)ی کرد و لە لایەن تیمی پڕۆژەوە پێشوازی لێکرا 
لەمیانی سەردانەکەدا گفتوگۆ لەسەر رۆڵی نوێنەرانی هەڵبژێردراو پەیوەندیان لە گەڵ هاووڵاتیاندا کرا...
تەوەرێکی دیکەی سەردانەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر رۆڵی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پێویستی و گرنگی راپۆرتەکانی چاودێری کە لەلایەن رێکخراوەکان بڵاودەکرێنەوە، نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی جەختی کردەوە لە پێویستی بوونی  چاودێری و بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ نوینەرانی هەڵبژێردراو و ئاماژەی بۆ ئەوە شکرد کە نوێنەی هەڵبژێردراودەبێت بە سنگ فراوانیەوە راپۆرتەکانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی وەربگرێت، چونکە راپۆرتەکان هۆکارێک وهاندەرێکی باش دەبن بۆ نوێنەرانی هەڵبژێردارو کە لەنێوخۆیاندا کێبرکێ بکەن لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەت بە هاووڵاتیان   ...
هەروەها (ئارەزوو مەحمود) کارو چالاکییەکانی ریکخراوی کوردستان بۆ هەمووان)ی کرد، کە توانیویانە بێ لایەنانە بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەستن.
لە کۆتایشدا تیمی پڕۆژە دووبارە خۆشحاڵیان بە سەردانکەی نوێنەرەکەی پارێزگای سلێمانی دەربڕی، هیوایان خواست کە بە هەموولایەک بتوانن لە خەم و خزمەتی هاووڵاتیاندابن


SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft