لە ماوەی دەستبەکاربوونی ئەم خولەدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تەنها (60) دانیشتنی ئەنجامداوەو کۆتا دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگاکەش لە رۆژی (سێ شەممە) (20/10/2020) ئەنجامدراو هاوکات  بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەن نەیانتوانی تا کۆتایی دانیشتنەکە بەرداوام بن و دانیشتنەکەیان بەجێهشت.. لەو بەروارە بەدواوە (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) هیچ دانیشتنیکی دیکەی ئەنجامنەداوە، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەش بە تیمی پڕۆژەی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) گەیشتوون، هۆکاری ئەنجامنەدانی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگا لەبەر نەبوونی بابەتی پێوستە بۆ بەرنامەی کار بۆیە دانیشتنەکان ئەنجامنادرێن).
پاش ئەوەی چەندین جار لە راپۆرتەکانی (رێکخراوی کوردستان بۆ هەمووان) رەخنەی لە کەمی ژمارەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پاریزگا گیرا، کە بە پێێ ماددەی (10) بڕگەی (یانزەیەم)ی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەن، پێویست بوو دانیشتنە ئاساییەکانی ئەنجومەن هەفتانە جارێک لە رۆژی (سێشەممە)دا ئەنجامبدرێن.
لە دانیشتنی ژمارە (52) لە (12/2/2019)دا بڕگەی دووەمی دانیشتنەکە بریتی بوو لە (هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی) لە دانیشتنەکەدا تەنها هەمواری بڕگەی (یانزەیەم) لە ماددەی (10) كراوەتەوە كە دەڵێت: (ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێویستە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی هەفتانە جارێك، لە رۆژی سێشەممەدا ئەنجامبدات)، بەپێی هەموارەكە  وشەی (هەفتانە) لابرا‌و كرا بە (كۆبوونەوە ئاساییەكانی ئەنجومەن لە رۆژانی سێشەممەدا ئەنجامدەدرێن) بەمەش كاتی دیاریكراو بۆ دانیشتنەکان دانەنراو، بەڵكو هەركات ئەنجومەنی ویستی ئەوكاتە دانیشتن ئەنجامبدرێت.

SHARE
بانگەشە بۆ لێبڕین!
د.رێبوار كریم محمود
کێ باجەکەی دەدات؟؟
ئەحمەد حاجی رەشید
ئاماژەیەکی ترسناک
ڕەمەزان نامیق کریم

زۆرترین خویندراوە لە مانگێکدا

لەگەڵمان بە لە Facebook

© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft