وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە رێگریکردن لە هاوردەکردنی سەوزە و میوە راستەوخۆ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان بازرگانانی عەلوەی سلێمانی بڕیاری مانگرتنیان داوە، ، ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانیش رایگەیاند: "پێشتر هێڵەکانی گواستنەوەی سەوزە و میوە بۆ عەلوەی سلێمانی دراوە بە شۆفێری دیکە". خاوەن پشکەکانی عەلوەی سلێمانی، ئۆتۆمبێل و شۆفێری خۆیان هەیە و دەیانەوێت کرێی گواستنەوە هەرزان لەسەریان بوەستێ.ئەندامەکەی  ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند:" پێشتر هێڵەکان دراون بە شۆفێری دیکە، بەڵام خاوەن پشکەکان دەیانەوێت خۆیان هاوردەکاری بکەن، ئەوەش سەرچاوەی گرفتەکەیە". پێشتر وا رێککەوتبوون، کە بار بە بار، کاربکەن، واتە بارێک خاوەن پشکەکانی عەلوە خۆی هاوردەی بکات و باری دووەم خاون بارهەڵگر و هێڵەکان، بەڵام دواتر کێشە کەوتە نێوانیان و هەردوولا یەکدی بە شکاندنی رێککەوتن تۆمەتبار دەکەن.ئەگەرچی ئەم کێشەیە ئەوەندە گەورەش نییە، بەڵام ماوەی (4) ساڵە لایەنە پەیوەندیدارەکان، نەیانتوانیوە چارەسەری بۆ بدۆزنەوە...لە (9/3/2020) ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، نوسراوی ژمارە (265)ی  ئاڕاستەی هەریەک لەم لایەنانە کرد، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکە:- پارێزگای سلێمانی/ لیژنەی گواستنەوە- قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی- قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێن- بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی- بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی باشماخ- بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی گەرمک- بەڕێوەبەرایەتی گواستنەی سلێمانیلە ناوەرۆکی نوساراوەکەدا هاتوووە: (هاوپیچ لە لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی گواستنەوەو گەیاندن لە ئەنجومەنمان لە (23/2/2020) دەنێرین بۆتان سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی بارهەڵگرانی مەرزەکانی باشماخ و سەیران بەن وخاوەن کەرتەکانی عەلوەی سلێمانی بفەرموون بە جێبەجێکردن و رێکخستنی کاروباری گواستنەوە لە سنوری پاریزگای سلێمانی بە پێی ئەو (5) خاڵەی لە کۆنووسی هاوپیچ کراودا هەیە).لە (20/5/2020)دا بەنوسراێک وەڵامی ئەنجومەنی پاریزگا دەداتەوە و ئاماژە بۆ پەسەندکردنی کۆنووسەکە دەکات بەلام بەزیاد کردنی 3 خاڵەوە، بەڵام نەسراوەکە باس لە چارەسەکردنی کێشەکە ناکات.- لیژنەی لیژنەی خزمەتگوزاری و شارەوانی گواستنەوەو گەیاندن لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتی جەختکردنەوە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلیمانی دەکاتەوە بەمەبەستی جێبەجیکردنی ناوەڕۆکی نوسراوی نوسراوی ژمارە (265)ی  لە (9/3/2020)،.- ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی نوسراوە جەختکردنەوە بە ژمارە (798) لە (8/12/2020)دا دەنێریت بۆ پارێزگای سلێمانی.- لە (16/2/2021)یشدا، پاریزگای سلیمانی نوسراوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی هاوپێچ کردووە بەنوسراویان ژمارە (2034/21) و ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کراوە.پاش (4) ساڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستەوسان دەبن لە چارەسەکردنی کێشەکە، بۆیە نوێنەرانی بارهەڵگرەکان، لە (28/2/2021)دا سکاڵای خۆیان ئاڕستەی ئەنجومەنی پاریزگا دەکەن و لە سکاڵاکەیاندا هاتووە: (بەزووترین کات بێن بەدەم داواکاریەکەمانەوە بە پیین ناوەڕۆکی کۆنوسی فەرمانگاکان ئیجرائات بکەن، ئەگەر نا ئەا گەرەنتی ئەم بارودۆخەو روودانی رووداوی نەخوازراو دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی لە ئەستۆی خاوەن کەرتەکانی عەلوەو لایەنی جێبەجێکارە، چونکە ئەم کارەی عەلوەی سلێمانی وەک دزیەیەکی ئاشکراو بەڕۆژی رووناک وایە....) بڕیاریشە لە رۆژی هەینی (5/3/2021) عەلوەی سلێمانی دابخرێت لەبەر نەبوونی ئەمنیەتی بارهەڵگرەکان.
 پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە، ئایا دەبێت گەورەیی وئاڵۆزی ئەم کێشەیە لە چیدا بێت ماوەی (4) ساڵە نەتوانراوە چارەسەر بکرێت؟ تۆ بڵێی کێشەکە هێندە ئاڵۆز بێت پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بێت؟
SHARE
© Copyright 2024 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft