به‌گوێره‌ی نوسراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا لە (20/4/2021) كه‌ ئاڕاسته‌ی سكرتێری ئه‌نجومه‌ن كراوه‌، داواكراوه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، رۆژی (سێشه‌ممه‌)، (27/4/2021)، كاتژمێر(10:00)ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی (62)هه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی.به‌پێی نوسراوه‌كه‌، له‌میانی دانیشتنەکەدا،گفتوگۆ لەسەر ئەم تەوارانە دەكريَت:
1. دەنگدان لەسەر پەسەندکردنی ئەنجومەنی نوێی شارەوانیەكان لە پارێزگای سلێمانی.
2. دەنگدان لەسەر پێشنایزی زیادکردنی دوو ئەندام بۆ ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی. 
ماوەی دووساڵە ئەنجومەنی وەزیران بە نووسراوی فەرمی داوای لە ئەنجومەنی پارێزگاكان كردووە بۆ سەرلەنوێ‌ دانانەوەی ئەنجومەنی شارەوانییەكان، بەڵام ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تا ئێستا ئەنجومەنی شارەوانییەكانی كارانەكردووەتەوە. بەگوێرەی پەیڕەوی ژمارە (2)ی ساڵی 2019 ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنەكانی شارەوانی لە هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر (پلەی تایبەت) و ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانیی هەولێریش (17) ئەندام دەبن، سەرۆكایەتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، كەلار، رانیە و چەمچەماڵ (پلەی نایابن) و كۆی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی بە سەرۆكی ئەنجومەنەوە 13 كەس دەبن.
 (75 %) ئەنجومەنی شارەوانییەكان بۆ سەرۆكی فەرمانگە حكومییەكان دەبێت و (25 %)یش بۆ نوێنەری رێكخراوە پیشەیی‌و ناحكومییەكان.
لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی (2000)دا هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی شارەوانیەکان ئەنجامدراو  لە ساڵی2004دا ماوەی یاسای ئەنجومەنی شارەوانیەكان تەواو بووە و هاوکات زۆرینەی ئەندامانیان خانەنشین بوون و هەندێکیان کۆچی دوایان کردووە.

 

SHARE
© Copyright 2021 - KEODD.ORG All right reserved Developed by kurdsoft